لەبەر ئەوەی مانگی ڕەمەزان مانگێكی پڕ خێر و بەرەكەت و پیرۆزە ، مانگی خێر و چاكە و خوا پەرستی یە ، مانگی تەوبەكردن و بەخۆدا چونەوەیە ، مانگی هەموو شتێكی تری چاكە ، ێویستە زۆر ڕێزی لیِ بگیرێ و هەقی َخۆی پێ بدرێ ، بۆ ئەم مەبەستەش لێرەدا بە كورتی چەند ڕێنمایی یەك دەخەمە ڕوو بۆ ئەوەی بەم شێوەیە ڕێز لە ڕەمەزان بگرین ، بۆیە پێویستە پێیانەوە پابەند بین.
1- ڕێزگرتن لە ڕەمەزان : پێویستە لەسەر هەموو هاولاتیان بە هەموو شێوەیەك ڕێز لە ڕەمەزان بگرن ، بە خواپەرستی و چاكەكردن و پاراستنی حوڕمەت ورێزی ڕەمەزان .
2- بە ڕۆژو بوون : پێویستە موسڵمانان بە گشتی بە ڕۆژو بن ، ئەم دەرفەتە زێڕین وبەنرخە لە دەست خۆیان نەدەن .
3- شت نە خواردن : پێویستە ئەوانەی بەڕۆژووش نین بە هیچ شێوەیەك لەبەرچاوی خەڵك بە كەشفی شت نەخۆن ، چونكە دەبل گوناهبار دەبن .
4 – خۆپاراستن لە گوناهو تاوان : پێویستە هەموو كات بە تایبەتی لەم مانگە بە هیچ شێوەیەك موسڵمانان گوناهو تاوان ئەنجام نەدەن ، تا خێر و چاكەو خواپەرستیمان لاخوای گەورە قەبوڵ بێ و خوامان لێ ڕازی بێت .
4- شەڕ و شۆڕ نەكردن : پێویستە بە هەموو شێوەیەك هاوڵاتیان خۆیان لە شەڕ و شۆڕ و ئاشوب و ئاژاوە و كێشە و گرفت بپارێزن و بەرپای نەكەن .
5- پشودان و حەسانەوە : پێویستە تا بكرێ ئەم مانگە بكرێتە مانگی پشودان و حەسانەوە وخێرو چاكەوخواپەرستیو گوزەراندن لەناو ماڵ و حاڵی خۆ , نەك كاركردن و ڕاكردن و گەشتكردن بۆ ئەو كەسانەی بۆیان دەگونجێت .
6- خێر و چاكەكردن : پێویستە لەم مانگە بە هەموو شێوەیەك بە هەموو هۆكار و شێوازیك ، لە ڕاست و چەپ ، لە هەموو لایەك خێر و چاكەی زۆر بكرێت ، بە تایبەت بۆ ئەوانەی توانای ماددی یان هەیە ، خێر و سەدەقە بكەن ، زەكات بدەن ، ئاگاداری خەڵكی زۆر هەژار و پێویستویەتیم بن .
7- خوا پەرستی كردن : پێویستە لەم مانگە بە هەموو شێوەیەك لە هەموو كات و ساتێدا ، هەموو جۆرە خواپەرستیەك بكرێ ، خۆمان بۆ خێر و چاكە وخواپەرستی یەكلابكەینەوە .
8- شت هەرزان كردن : پێویستە لەم مانگە لە دوكان و بازاڕەكان هاولاتیان كەلوپەلی كڕین و فرۆشتن هەرزان بكەن ، نەك گران . ئەوەش هەر خێر وعیبادەت وهاوكاری یە.
9- ئاشت بوونەوە : پێویستەلەم مانگە بەتایبەت كاتی جەژن خەڵك لەگەڵا یەكتر ئاشت ببێتەوە ، نەفس وشەیتان وەلا بنێن ، ئاشتەوایی لەگەڵا خەڵك وخانەوادە وخوای گەورە بكەین .
10- تەوبەكردن : پێویستە لەم مانگە تەوبەیەكی نسوح بكەین ، بە یەكجاری بگەڕێینەوە لای خوای گەورە ، خۆمان لە گوناهو تاوانەكانی ر ِابردوو بشۆینەوە ، جارێكی تر نەگەڕێینەوە سەر گوناهوتاوان .
11- پاشێوكردن : سونەتێكی بە خێرە ، شتێكی چاكە بۆ لاشە و هێزی ئینسان ، پێویستە هەموو شەو پاشێو بكەینەوە تا بەباشی ڕۆژومان پێ بگیرێ ، لاشەمان كاریگەری لاوازی و سەلبی تێ نەكات ، هەرگیز بێ پارشێو بە ڕۆژ و نەبین پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەرە (صلی الله علیە وسلم) .
12- بەربانگ شكاندن : پێویستە هەموو ڕۆژ لەگەڵ بانگ بەربانگ بە خورما بشكێنین، ئەگەرنابەئاو ، هەروەها سوننەتە زوو بەربانگ بشكێنین ، ناكرێ دوو ڕۆژ لەسەر یەكتر بەڕۆژو بین .
13- زیندووكردنەوەی شەوی قەدر: چەندان فەرموودەی بە پێز لەسەر خێر و پاداشت و گەورەییو زیندوكردنەوەی شەوی قەدر هەن ، بۆیە پێویستە هەر دە شەوی ئاخیری ڕەمەزان یا بە پێ توانا شەوە تاكەكان ، شەوانی قەدر زیندووبكەینەوە و بە خوا پەرستیان بەسەر ببەین ، خێر و چاكەیان تێدا بكەین .
14- جەژن : لەبەر ئەوەی جەژنیش لە ڕەمەزانە ، پێویستە بە خێر و خۆشی بەسەری ببەین ، كێشە و خەمەكان زیندوو نەكەینەوە ، بە شێوەیەكی شەرعی هاموشۆی یەكتری بكەین ، شت بۆ ماڵ و مناڵ بكڕین و دلیان خۆش بكەین ئەگەر توانامان هەبوو . نوێژی جەژن ئەنجام بدەین و سوننەتەكانی ڕۆژی جەژن جێ بە جێ بكەین .