مانگی ڕەمەزان لەچاو مانگەكانی تردا وەك باخێكی چڕو پڕ میوە وایە لە شوێنێكی دار و درەخت و بڵاودا . مسوڵمان چەندێكی بوێت دەتوانێت لێ باربكات بۆ پاشەڕۆژی خۆی پاشەكەوتی بكات . هەموو وڵاتێك ساڵانە چەند بۆنەیەكیان هەیە زۆر ڕێزی لێ دەگرن و خەڵاتی جۆراوجۆر و گرانبەهای تێدا دابەش دەكەن بەسەر ئەوانەی ڕێزی لێ دەگرن . مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵیش بەهەموو پیرۆزییەكیەوە هاتەوە ئەو كەسانەی كە دەزانن ڕەمەزان چەند پیرۆز و گەورەیە وە چ دەرفەتێكە چ خێر و سوود و پاداشتێكی لەگەڵ خوێدا هێناوە زۆر بە شەوق و بە دڵێكی پڕ سۆزەوە بەگەرمی پێشوازی لێ دەكەن . ئەگەر لەسەرەتاوە بڵێین (اللهُمَّ بَلِغنا رمضان) ئەوا دەبێت بەرنامەیەكمان هەبێت و وەكو قوتابییەك لەقوتابخانەی (ڕەمەزان) فێری وانەی چاك ببین بۆیە ڕەمەزان قوتابخانەیە قوتابی ئەم قوتابخانەیە فێری كۆمەڵێ وانەی بە نرخ دەكات . دەبێت وەكو منداڵی سەرەتایی چۆن (ألف بێ) دەخوێنێ فێری دەبێت ئێمەیش فێری وانەی چاك ببین . وانەكانی قوتابخانەی ڕەمەزان بریتین :- 1- فێری لەخواترسانمان دەكات لەهەموو كاتێ یان شوێنێك كە ئامانج لە ڕۆژوو تەقوایە [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ]. 1- فێڕی هاوڕێتی و ئاشنایەتی قورئانمان دەكات، ڕەمەزان مانگی قورئانە [شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ] بۆیە دەبێت بەردەوام بین لەگەڵ قورئان نەوەكو لە ڕەمەزانداو بەس . 2- فێری ڕەحم و سۆز و بەزەیی دەبین بەرامبەر هەژاران لە كاتێكدا هەر كاتێ بە هۆی ڕۆژووەوە برسیمان بێت ئەو كات دەزانن فەقیر و هەژار هەیە . هاوكاری كەسانی فەقیر و هەژار بین، بەردەوام كە لە تواناماندا بوو ببەخشین كە ماڵیش بە بەخشین كەم ناكات . 3- فێری هاتووچۆی مزگەوتمان دەكات كەسیفەتی ئەو كانەیە لە ڕۆژی دوایدا ئەو كەسانەی دڵیان پەیوەستە بە مزگەوتەوە لەژێر سێبەری عەرشی خوادان بۆیە بەردەوام بین لە هاتووچۆی مزگەوت . 4- فێری ئەوە دەبین كە ڕێزی ڕزق و ڕۆزی بگرین كەنیعمەتێكە خودا بە مرۆڤەكانی داوە، بەردەوام سوپاسگوزاری بین . بۆ فێربوون و سەركەوتنمان لەم وانانە دەبێت بەردەوام بین لەسەر جێ بەجێ كردنی ئەم وانانە لە ڕەمەزان و دوای ڕەمەزانیشدا . |