راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به ئاماده‌بوونی مه‌لا خالید مه‌له‌كی به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان له هۆڵی زانایان له‌گه‌ڵ مامۆستا و وتاربێژانی سنوره‌كه كۆبوونه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه باس له بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان كرا و دڵگرانی و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له هه‌مبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو روویان داوه. داوایان كرد هه‌وڵ بدرێ كه بارودۆخه‌كه هێور بكرێته‌وه و ره‌چاوی ئه‌زمونی سیاسی هه‌رێمی كودستان بكرێ كه ده‌سكه‌وته‌كانی ده‌ره‌نجامی خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵكی كوردستانه، هه‌ر ئاژاوه و پشێوییه‌ك زیان به خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌ێنیت.
لای خۆشییانه‌وه به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كرد و به‌ڵێنیان دا ئامۆژگاری و رێنمایی هاوڵاتییان بكه‌ن له‌سه‌ر برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و به‌رقراركردنی ئارامی و ئاشتی و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان. له به‌شێكی تری دانیشتنه‌كه‌شدا جه‌خت كرایه‌وه كه پێویسته له كاتی هه‌بوونی هه‌ر كێشه و گرفتێك هه‌وڵ بدرێ له رێگای دیالۆگ و دانیشتنه‌وه چاره‌یان بۆ بدۆزرێته‌وه. |