پاش 15 ساڵ زیندانی خانەوادەیەكی فەلەستینی منداڵیان دەبێت


لە زیندانەكانی ئیسرائیل رێگە بە خەلوەی شەرعی نادرێت، بەوەی مافێكی ژن‌و مێردایەتی ئەنجام بدەن، هەر بۆیە ئەوانەی بۆ ماوەیەكی زۆر لە زينداندا دەمێننەوە، لە ژیانی هاوسەری‌و منداڵبوون بێبەش دەبن.
زیندانیەكی فەلەستینی بەناوی (عمار الزبن) تەمەن 37 ساڵ، نوتفەی خۆی بۆ هاوسەرەكەی دەنێرێت‌و، پاش 15 ساڵ لێك دابڕان‌و، منداڵ نەبوون، ئافرەتەكە پاش سێ‌ جار داواكردن‌و تاقیكردنەوەی وەك مافێكی سروشتی خۆی بۆ منداڵبوون، دواجار هەوڵەكەی سەركەوتوو بوو، ئێستا دوای دوو كچ خوا كوڕێكی پێداون. كە بە شێوەیەكی زۆر زيرەكانە كارەكەیان ئەنجام داوە، چونكە ئەمەش مەترسی لەسەر بووە، بەوەی ئیسرائیل بە شێوازێكی دیكە تەدەخول بكات‌و، بیشێوێنێت،
ئەم زیندانییە بە تۆمەتی ئەندامبوونی لە باڵی سەربازی حەماس 26 جار بڕیاری زیندانی یەكجارەكی بۆ دراوە.

لێرەدا ئەز وا تێدەگەم، وەك مافێكی سروشتی زیندانیەكان، جا چ ئافرەت بێت یان پیاو، هەق وایە مافی خەلوەی شەرعیان پێ بدرێت، بەتایبەتی ئەوانەی بۆ ماوەیەكی زۆر زیندانی دەكرێن.