Facebook mala ahmadi Qamishi ئهواجهژنی ڕه‌مه‌زان جارێكی ترهاتهوه..بهمزگێنی وجهژنانهونیعمهتو خه‌ڵاته‌وه بادروشمهكانی خواگهورهبن به‌لاته‌وه..هه‌ركه‌س ڕێزیان لێبگرێ تهنهائهو ده‌یباته‌وه هه‌موگه‌لانی جیهان جه‌ژن وبۆنه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌كه له‌وڕۆژه‌دا خۆشی ده‌رده‌بڕن،جه‌ژنی بێ باوه‌ڕان تایبه‌ته به شتی دنیاوه وه‌ك بۆنهنیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان،موسڵمانانیش خاوه‌نی دووجهژنی ئاینی سه‌ره‌كین،ئه‌ویش جه‌ژنی قوربان وڕهمهزانه،جه‌ژنی قوربان به(ایام التشریق)وه چوارڕۆژه به‌ڵام جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ته‌نهایه‌ك ڕۆژه،جه‌ژن له‌دایك بونێكی تازه‌یه،جه‌ژنی له‌خوا نزیك بونهوهوسهركهوتنه بهسهرنهفس وشه‌یتان دا،جه‌ژنی ته‌واویشمان سه‌ركه‌وتنمانه لهلهدادگای خوا له‌ڕۆژی قیامه‌ت وڕۆیشتن بۆبهههشته،خۆشی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بۆڕۆژو گرانه،هی قوربانیش بۆ حاجیانه . ئادابی جــهژن 1 ـ پێویستهزهكاتی سه‌رفیتره‌ی دابێ پێش نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان . 2 ـ سوننه‌ته بۆ نوێژی جه‌ژن خۆت بشــۆی . 3 ـ موستهحهبهچهند ده‌نكه خورمایه‌ك بخۆی پێش چونت بۆنوێژ، پێِغهمبهرa تاچه‌ند ده‌نكێ خورمای نه‌خواردایه نهدهچووبۆنوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان،پێشه‌وا بخاری گێڕاویه‌تیه‌وه،به‌ڵام له قوربان دا مه‌یخۆ . 4 ـ پێویسته‌له ڕۆژی جه‌ژندا،هه‌واڵ پرسین وڕووخۆشی وچاك وچۆنی گه‌ردن ئازادی و دوعای خێركردن ڕاستگۆیانه وصادیقانه نه‌ك چوكلاتهو ڕاكردن،هاوه‌ڵان كه له‌جه‌ژندا به‌یه‌كتر ده‌گه‌یشتن ده‌یان گوت(تقبل الله منا ومنكم )واته : خوا له ئێمه و ئێوه‌شی قبوڵ كردبێ ،له‌كاتی ته‌وقه كردن‌دا . 5 ـ له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی حه‌ڵاڵ و جوان به پێ ی توانا . دوركه‌وتنه‌وه له دیارده‌ی هه‌ڵه‌و نه‌گونجاو : 1 ـ تێكه‌ڵی ژن وپیاوی نامه‌حره‌م،به‌تایبه‌ت له شاره‌كاندا ئه‌م دیاردهیهزۆر بڵاوه،وه ته‌وقه‌كردن له‌نێوان كوڕ‌و كچی نامه‌حره‌م باخزمیشی بێ . 2 ـ گۆرانی وڕه‌ش به‌ڵه‌ك و قومارویاری ناو بازاڕه‌كان،وه فه‌سادی ناوپاركو سه‌یرانگاكان،چونكه هه‌ندێ كه‌س وا ده‌زانن له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رچی بكه‌ی دروسته!له ڕه‌مه‌زاندا خۆی پاك كردۆته‌وه دوایی خۆی پیس ده‌كاته‌وه . 3 ـ خه‌ڵكانێ هه‌ن زۆردڵ خۆشن به‌م جه‌ژنه،به‌ڵام ده‌زانن بۆ؟چونكه ڕه‌مه‌زانیان له‌كۆڵ بۆته‌وه! بهداخهوهكه ئه‌م بۆچونه هه‌ڵه‌یه،به‌ڵكو بۆیه خۆشحاڵ ده‌بین كه‌خوا یارمه‌تی داین بۆگرتن وته‌واوكردنی مانگی ڕه‌مه‌زان . 4 ـ گرانفرۆشی وگرانكردنی نرخی كاڵا وخوارده‌مه‌نی كهلهدورهلهویژدان. 5 ـ تره‌قه‌ی مناڵان و به‌ره‌ڵا كردنیان بۆكاری دیارده‌ی ناڕهحهتكهر،جاران ته‌قه‌ی گه‌وره‌كان بوو ئێستاترهقهی مناڵان . 6 ـ دوركهوتنهوهله نۆجه‌ژنه وسهرقهبران وتازهكردنهوهی ته‌عزیه ......... 7ـ به‌داخه‌وه هه‌ندێ له كه‌ناڵ ومیدیاكانی ناوخۆیی جه‌ژنه‌كان به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بێ شه‌رعی وخراپه‌كاری پیرۆز ده‌كه‌ن ! كهدورن له نه‌ریت ویاسای كوردایه‌تی وئیسلامه‌تی ! ته‌نها خزمه‌تكردنی بێگانه‌یه !!! به‌كورتی : پێویسته سه‌ردان و یه‌كتربینین وچاك كردنه‌وه‌ی دڵهعاجزهكان و پابه‌ند بون به‌ڕه‌وشت ونه‌ریته ئیسلامیه‌كان،به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ماڵی هه‌تیوان و شه‌هیدان وهه‌ژاران ،له‌م ڕۆژه‌دا به‌دوێنێ دا بچینه‌وه ئه‌م ڕۆوسبهیمان ڕوو سوركهین،بازاڕی خزمایه‌تی وبرایه‌تی وئازایه‌تی ولێبوردن گهرمتركهین، به تایبه‌ت لهمڕۆژگارهداپهیوهندی خزمایه‌تی كهزۆرلاوازه!ئه‌ی ڕۆژوگرانی مانگی ڕه‌مه‌زان،دوای ئه‌وه‌ی خۆتان پاكرده‌وه جارێكی تر مه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گوناهو تاوان ،دوربكه‌ونه‌وه له گوێڕایه‌ڵی نه‌فس و شه‌یتان ، ئه‌و باره جوانه تێك مه‌ده‌ن وامه‌زانن كه ڕه‌مه‌زان ته‌وا بوو ئیتر دینداری و ته‌قواش ته‌واو ، به‌نده‌ی خوابن نه‌ك به‌نده‌ی ڕه‌مه‌زان ! ئه‌ینا گله‌یی له ڕه‌مه‌زان مه‌كه‌ن به‌ڵكو گله‌یی له خۆتان بكه‌ن ، چونكه ئه‌گه‌ر ڕۆژی چه‌ند جار خۆت بشۆی دوای بچیته‌وه ناو پیسی وه‌كو خۆی پیس ده‌بیه‌وه ! هیوادارین كهڕێزی خۆی لێ بگرین ، چاو له ده‌ستور و مۆدیلی بێگانه نه‌كه‌ین ، به‌ئومێدی جه‌ژنی یه‌ك جاریمان له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر و یارانی دا له‌به‌هه‌شت دا ، خوات له‌گه‌ڵ مانگی ڕه‌مه زان ...خوات له‌گه‌ڵ پارشێو و بةربانط ...الوداع .. الوداع .. يا شهر رمضان الوداع |