دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین ـ گه‌رمیان:
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 23/2/2011 له گوندی تازه‌دێی سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار، شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه‌پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لق و مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌د حه‌مه‌ئه‌مین كارگێڕی لق و مامۆستا كه‌ریم فه‌ره‌ج ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توا، به‌شدارییان كرد له ئاهه‌نگی یادی له دادیكبوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان وته‌ی به‌خێرهاتن له لایه‌ن مامۆستا مه‌لا هۆشمه‌ند پێشنوێژ‌و وتارخوێنی گونده‌كه‌وه پێشكه‌ش كرا‌و، پاشان وتاری لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئیریس ژاڵه‌یی یه‌وه خوێندرایه‌وه‌و تێیدا باسی له هاوكاری برایه‌تی پاراستنی یه‌كڕیزی نێوان موسوڵمانانی كرد، و پاراستنی ئاسایش و ئارامی به‌پێویست زانی. دواتریش هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا كه‌ریم فه‌ره‌ج و مامۆستا مه‌لا قادری سۆڵاواو مامۆستا مه‌لا والی و به‌ڕێز دكتۆر مه‌هدی قادر مامۆستای كۆلێژی زانسته ئیسلامیه‌كان خوێندرایه‌وه‌و تیایدا باسیان له نه‌رم و نیانی پێغه‌مبه‌ر و زوهدو دونیانه‌ویستی پێغه‌مبه‌رو ڕه‌حمه‌تی پێغه‌مبه‌ر و مامه‌ڵه‌ی گه‌نج له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا كرا بۆ ئاماده‌بوان، پاشان به چاڵاكیه‌كی پرسیار و وه‌ڵام بۆ منداڵانی گونده‌كه‌و خه‌ڵات دابه‌شكردن به‌سه‌ر منداڵاندا كۆتایی به ئاهه‌نگه‌كه هێنرا.
شایانی باسه به‌شداربوانی ئاهه‌نگه‌كه بۆ خوانی نیوه‌ڕۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی گونده‌وه بانگهێشتكران .
|