راگه‌یاندنی لقی شاره‌زوو:
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوار شه‌ممه (23/2/2011) كاتژمێر (1:30) خولهك ناوچه‌ی سیدصادقی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
له‌ژێر دروشمی
(نرخاندنی هه‌وڵی زانایان.. له‌مانگی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری هه‌موان)
وبه‌هاوكاری به‌ڕێزان (قائیمقامی قه‌زای سیدصادق، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقافی شاره‌زوور،مه‌ڵبه‌ندی 10ی یهكگگرتووی ئیسلامی كوردستان، ناوچه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ، چهندخێرخوازێك) له‌ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری شایسته دا‌و، به ئاماده‌بوونی قائیمقامی قه‌زای سه‌یدسادق ومامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی شافعی نوێنه‌ری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و به‌ڕێوبه‌ری ئه‌وقافی شاره‌زوور ولقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان وسه‌رجه‌م دام وده‌زگا حیزبی وئیداریه‌كان، هه‌ڵسا به‌خه‌ڵات كردن ونرخاندنی هه‌وڵ وتێكۆشانی هه‌ندێك له زانایانی ناوچه‌كه.
مه‌ڕاسیمه‌كه دوای خوێندنی قورئان، وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا سه‌ڵاحه‌دین لێپرسراوی ناوچه‌ی سه‌یدسادقی یه‌كێتی زانایانه‌وه خوێندرایه‌وه، دواتر وتاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌ن ومامۆستامهلا ئه‌حمه‌دی شافیعیه‌وه خوێندرایه‌وه‌و، به‌ڕێزیان تیشكی خسته‌سه‌ر ڕۆڵی زانایان و هه‌ل ومه‌رجی ئه‌مرۆی كوردستان و،هه‌وڵی یه‌كێتی زانایان بۆئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، دواتر وتاری به‌ڕێوبه‌ری ئه‌وقافی شاره‌زوور خوێندرایه‌وه وڕۆڵی زانایانی به‌رزنرخاند، پاشان وتاری لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌ن مامۆستا به‌هائه‌دین خوێندرایه‌وه، ئه‌مه‌و وێڕای پێشهشكردنی چه‌ندین په‌خشان‌و سرود، ئینجا خه‌ڵاتی تایبه‌تی به‌سه‌ر زانایاندا دابه‌ش كرا.
جیی باسه: مه‌ڕاسیمه‌كه نزیكه‌ی (2)كاتژمێری خایاند‌و، یه‌كه‌م مه‌راسیم بوولهسهرئاستی پارێزگای سلیمانی تائێسته به‌و جۆره ئه‌نجام درابێت.
|