راگه‌یاندنی لقی شێخان:
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ باشتركردنی گوزه‌ران‌و فراوانتركردنی خزمه‌تگوزاریه میریه‌كان‌و، گه‌یاندنی ده‌نگ‌و داخوازی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه، رۆژی یه‌كشه‌ممه 27/2/2011 لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌نوسراو ده‌قی چه‌ند داواكاریێكی بۆ قایمقامیه‌تی قه‌زای شێخان به‌رزكرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
بۆ/ قایمقامی قه‌زای شێخان/زۆر به‌ڕێز
بابه‌ت/داواكاری هاوڵاتیان
هاوپێچ ئێوه‌ی به‌رێز ئاگادار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر داواكاری هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری قه‌زای شێخان له لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، وه ئێمه‌ش داواكاریان بڵند ده‌كه‌ین بۆ جه‌نابتان له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی فه‌رمانتان له‌سه‌ر ئه‌م داواكاریانه.
له‌گه‌ل رێزمان
داواكاری هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری قه‌زای شێخان
1- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سوته‌مه‌نی.
2- دابین كردنی ئازوقه‌ی مانگانه.
3- قیڕتاوكردنی كۆڵانه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی ده‌ڤه‌ری قه‌زای شێخان.
4- چاره‌سه‌ركردنی ئاوه‌ڕۆكان، له‌گه‌ڵ زیادكردنی بیری ئیرتوازی بو ده‌ڤه‌ره‌كه.
5-چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با.
6-كه‌مكردنی پاره‌ی موه‌لیده وكاره‌بای نیشتیمانی.
7-دامه‌زراندنی ده‌رچوه‌كانی كۆلێژ‌و په‌یمانگاكانی قه‌زای شێخان.
8-دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ری خزمه‌تگوزار بۆ سه‌ر مزگه‌وته‌كان.
9-پڕۆژه‌یێكی ستراتیژی وه‌ك دروستكردنی كارگه‌یه‌كی دوشاوی ته‌ماته بۆ جوتیاران.
10- دابه‌شكردنی پارچه زه‌وی بۆ فه‌رمانبه‌رانی قه‌زای شێخان.
11- هاوكاری كردنی لاوان بۆ زه‌واج.
12- به‌رده‌وامبونی هاتنی گرێبه‌ست بۆ وتاربێژانی ده‌ڤه‌ری قه‌زای شێخان
13- گۆڕینی تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی شێخان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شێخان.
14- سه‌ربه‌خۆیی قه‌زای شێخان وه‌كو قه‌زایه‌كانی تری كوردستان.
لقــــــــی شێخان
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
27 / 2 /2011
|