هه‌ر گهلو نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌سانی دڵسۆز‌و خزمه‌تگوزار به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو تیایاندا به‌دی ده‌كرێت، كه ده‌كرێت بووبنه ههوێنو هه‌توانی گرفت‌و ئاریشهكانو خۆیان شه‌مع ئاسا سوتاندبێت بۆ ڕوناكی به‌خشین به ده‌ورووبه‌ریان. له‌ناو گه‌لی كوردی مسوڵمانیشدا زۆرن ئه‌وانه‌ی كه چرا ههڵكهری شه‌وه زه‌نگی تاریكی ژیانی ده‌یان كه‌س بوون‌و بهكاتو ژیان‌و پشووه‌كانی خۆیان زۆر دڵسۆزانه‌و خۆنه‌ویستانه له خزمهتكاریدا بوون، یه‌كێك له‌و توێژانه‌ی، كهسمبولی ڕێنوینیو ڕوناكی ڕێگه‌ی هاوڵاتیو خه‌ڵك بوون زانایانی سه‌ربه‌رزی مێزه‌ر سپی بوون له ڕابردوو‌و ئێستا‌و داهاتوو. مێزه‌ر سپی ڕاسته‌قینه‌ی كورد هه‌میشه ئه‌و فه‌رمووده‌ی پراكتیك كردووه كه ده‌فه‌رموێت( سید القوم خاده‌م) رواه ابن ماجه. چوون كارهكانیو كات‌و ساته‌كان هی خۆی‌و ماڵ‌و خێزانیش سه‌رجه‌م له خزمه‌ت كردن‌دا بووه. هه‌روه‌ها ئه‌وان له‌گه‌ڵ بوونی ده‌یان ئاریشه‌و ساده‌یی ژیانیان، به‌ڵام خۆنه‌ویستانه‌و خودا دۆستانه به‌بێ چاوه‌ڕێكردنی( بارك الله)ی هیچ كه‌س درێژه‌یان به خزمه‌ته‌كانی خۆیان وه‌ك ئه‌ركێكی ئیلاهیو جێنشینی خوا له زهویو جێنشینی دواین پێغه‌مبه‌ری خوا( حه‌زره‌تی محمد) (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هه‌ستاون. ده‌كرێت كه‌سێك بڵێ له‌وه ده‌چێ هه‌مووانیان وانه بوون‌و زۆرجار به‌شێوازێكی تر مامه‌ڵه‌یان كردووه، گرنگ ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی مێزه‌ر سپیه‌كان هه‌میشه له هه‌وڵی ڕاگرتن‌و جوان دهركهوتنو پاكیزه‌ی مێزهرهكانیان بوون، هه‌ر بۆیه گه‌ر خاكێكی بچووكی ڕه‌ش كه‌وتبێته سه‌ر مێزه‌كه‌یان ده‌وروبه‌ر پێ زانیوون، چونكه كه‌سی سپی‌و جێنشینی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان ناتوانێ‌و ناكرێت‌و ناگونجێ كه خاڵی ڕه‌ش بوونی هه‌بێت بێ سرینه‌وه‌ی. بۆیه گه‌ر ئه‌مه له‌ڕابردوودا كۆمه‌ڵگاكه‌مان پێویستی به بوونی زانای مێزه‌ر سپی‌و سه‌ربه‌رز هه‌بووبێت بۆ به‌ده‌مه‌وه بوونی پێداویستیه‌كانیان، ئه‌وا ئه‌مڕۆ له‌م سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیاو بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌یان گرفت‌و په‌تای كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئاینی زیاتر پێویستمان به‌زانایانی به توانا‌و ڕاده‌ی خه‌مخۆرو خۆنه‌ویستی خوداویست هه‌یه، چونكه تاكی كوردی گرفتاره به ده‌یان بابه‌تی تازه‌و هێنراو وچهپێنراو تازهكراو له كۆمه‌ڵگه‌دا، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی جارێكی تر پێویستی به‌دارشتنه‌وه‌ی بیر‌و قسه كردن له‌سه‌ر چه‌مكی به‌ها باڵاكان‌و به كرداریكردنی چه‌مكه به‌رزو جوانه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌یه، هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له تهنهانوسینی ناو كتێبه‌كان، به‌ڵكو گهڕانو به‌دوادا چوون بۆ چاره‌سه‌رێكی خۆماڵیانهو كوردستانیانه له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌موو ئهوهێنراو دروستكراو تازهكراوانه له خهمو سهرگهردانیو به هیلاكدا چوونی تاكی كوردی كه تائێستا ههنو كهمنین ئه‌وانه‌ی كه پێوه‌ی ده‌ناڵێنن. پێویسته زانایانی ئێمه به‌كه‌م ڕازی نه‌بن، گه‌ره‌كه هه‌وڵبده‌ن له شێوازه ته‌قلیدیه‌كانی ساڵانی ڕابردوو ده‌ربچن، واقعیانه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیاو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی فیس بوك‌و سایت‌و په‌یجه‌كان سودمه‌ند بن. خاڵێكی تریش ئه‌وكاره‌ی به ئێوه ده‌كرێت له چاكسازی‌و هۆشیاریو پهروهردهكرنو ڕێنمای وا نازانم به هیچ كه‌س بكرێت، ئه‌ویش نیشانه‌ی زیندوویه‌تی تاكی كوردی‌و ڕاده‌ی دین داریو دین خوازی تاكی كورده. بۆیه مامۆستایانی گه‌وره‌و پێشه‌وایانی خه‌ڵك، ئێوه ماده‌م هه‌ڵقوڵاوی ناو خهڵكنو له‌دایك بوونی ژیانه ساده‌و ساكاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن، ده‌بێت خه‌می هه‌موو چین‌و توێژه‌كان هه‌ڵ گرن به تایبه‌تی ژنان‌و ئافره‌تان، خه‌ڵكی چاوی لێیاته، چاوه‌ڕێی زیاتر‌و زۆرتر ده‌كات. ئێوه‌ن له دێر زه‌مانه‌وه چراتان هه‌ڵكردووه‌و په‌یمانی سپی كردنی ژیانی خه‌ڵك‌و دینناسیتان به خودا‌و به خه‌ڵكی خودا داوه. له كۆتاییدا وه‌ك ژنێكی كورد له‌م بۆنه‌یه‌داو، له‌یادی 42 ساڵه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌تان پیرۆزبای خۆم پێشكه‌ش به‌سه‌رجه‌م مامۆستایانی مێزه‌ر سپی‌و سه‌ربه‌رزو سه‌ربڵند ده‌كه‌م، ئومێد ده‌كه‌م‌و له خوا داواكارم سه‌رجه‌م كات‌و ساتهكانتان لای په‌روه‌ردگار به په‌رستش وه‌ربگیرێت‌و له ساڵی تازه‌ی كارتاندا زۆرتر‌و كاریگه‌رتر بتوانن خزمه‌ت بهگهلو كوردستان بكه‌ن. ئەم بابەتە لە ژمارە (85)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە |