له‌ سۆران ئاهه‌نگه‌كانی یادی مه‌ولوود به‌رده‌وامی هه‌یه‌

مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لقی سۆران
ئاهه‌نگه‌كانی یادی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) له‌سۆران درێژه‌ی هه‌یه‌و هه‌ربه‌وبۆنه‌شه‌وه‌ به‌ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌رێز: مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید، هه‌روه‌ها به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێزان مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و مه‌لا خالید ئالانی‌و مه‌لا وه‌لی‌و ئه‌حمه‌د دری‌و مه‌لا ره‌سول سیتكانی كارگێرانی لق وستافی ناوچه‌كانی سۆران و دیانای یه‌كێتی زانایان، له‌ ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری شه‌وی 28/2/2011 له‌مزگه‌وتی شێخ فه‌تاح نه‌قشبه‌ندی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) به‌رزو پیرۆز ڕاگیرا.

شایانی باسه‌: له‌ئاهه‌نگه‌كه‌دا چه‌ند وتارێك پێشكه‌شكران و، پاشان چه‌ندین سروودو مه‌دائیحی پێغه‌مبه‌ر له‌لایه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د كاریتانی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كراو، ئاهه‌نگه‌كه‌ تا دره‌نگانێكی شه‌و به‌رده‌وام بوو.