ئه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كی كه‌می له‌ئه‌ده‌بی كوردی ههبێتو چاوێكی خشاندبێت به دیوانی یه‌ك دوو شاعیری كلاسیكی كورد، ئه‌وا كه ژیانی شاعیران ده‌خوێنێته‌وه ده‌بینێت كه ئه‌گه‌ر نه‌شڵێ هه‌موویان ئه‌وا زۆربه‌ی زۆریان "مه‌لا" بوینه و زاینده‌ی بیر و فكره پاكه‌كه‌ی حوجره بوون، حوجره هه‌وێنی هه‌سته ناسكهكهیان بوو، مه‌لای دوازده عیلم بوون ، له‌گه‌ڵ ئه‌و پله و پایه ئاینیه‌ی كه هه‌شیانبوو ، ئه‌وا لایه‌نی دڵداری به‌شێكی زۆری دیوانه‌كانی گرتووه و فه‌رامۆشیان نه‌كردووه، به‌ڵكوو شاعیری واهه‌یه كه زیاترینی شیعره‌كانی شیعری دڵدارین ، باشه ئه‌و مهلایهتیهی كه هه‌یانبوه چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و دڵداریه ده‌گونجێ كه لهدیوانهكانیان بوونی هه‌یه ؟ . بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌ڵێن كه مه‌به‌ستی دڵداری یه‌كێكه له مه‌به‌سته سه‌ره‌كیه‌كانی شیعری كلاسیكی كوردی و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێك جودا ناكرێنه‌وه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه ئه‌و مه‌به‌سته ئایا ته‌واو به‌رجه‌سته بوه له ژیانی شاعیران‌دا ؟ ئایا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری ئه‌وه‌نده‌ی ڕێگه به‌ژن داوه كه به‌ئاره‌زووی خۆی بێته ده‌ره‌وه و شاعیریش شیعری به‌سه‌ردا هه‌ڵبڵێ ؟ بێ گومان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاری دووه‌م ده‌بێ نه‌خێر بێ و كۆمه‌ڵگای كوردی قه‌ت وانه‌بووه، به‌ڵكوو دایكانمان ده‌گێڕنه‌وه كه تا ماوه‌یه‌كی زوو له‌مه‌وبه‌ر ئافره‌تانمان به ( پێچه) هات و چۆیان ده‌كرد، باشه كه ئافره‌تان به پێچه بوون و داپۆشراو بوون، چۆن شاعیر توانی په‌رچه‌می ببینێت و دیقه‌تی بداتێ و به‌شیعر وه‌سفی بكات ؟ هه‌رچی وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مه كه به‌رجه‌سته بوونی لایه‌نی ماددی خۆشه‌ویستی و دڵداریه له ژیانی شاعیرانی كورد دا، ئه‌وا ئێمه ده‌بێ بێ گومان دان به‌وه دابنێن كه به‌شێكی ئه‌و شیعرانه لایه‌نی بهرجهستهییان هه‌یه و دڵداری ده‌نوێنن بۆ ( ژن ) به‌ڵام لایه‌نی دیكه‌شی هه‌یه له‌وانه كه زۆر جار شاعیر شیعری دڵداری به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی نووسیوه و به‌جوانترین شێوه وه‌سفی كردووه، هه‌روه‌ك لێكدانه‌وه بۆ (حه‌بیبه)ی ناڵی ده‌كرێ كه حه‌بیبه خێزانی ناڵی بوبێ ( ).، یان هه‌ندێك له‌و شیعرانه لایه‌نی ته‌سه‌ووف و خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ر ده‌رده‌بڕن و كه‌سی ساده به خوێندهنهوهیهكی سه‌رپێیی تێ‌یان ناگات . لایه‌نێكی گرنگی تر له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه شاعیرێكی دیندار و خواناس چۆن شیعری دڵداری نوسیوه و ژنی وه‌سف كردووه ئه‌وه‌یه كه : ده‌بێ بزانرێت كه شیعری دڵداری مه‌به‌ستێكی شیعریه و مه‌به‌ستێكه باویشه و ئاستی شاعیری پێ دیاری ده‌كرێ ، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه شاعیر بۆ خۆناساندنی وه‌ك شاعیرێكی پایه‌به‌رز ئه‌و شیعرانه‌ی نووسیوه ، خۆ ده‌رخستنیش وه‌ك شاعیر كارێك بوه كه له ڕاستیدا بوونی هه‌بوه ، و له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر شاعیرێك شیعری دڵداری نه‌بوبا به شاعیرێكی بێ هێز له‌قه‌ڵه‌م درابا( ) . له‌وانه‌یه شاعیر له‌شیعره‌كانیدا مه‌به‌ستێكی سۆفیزمانهی هه‌بێت كه به‌ناوی ( عیشقی حه‌قیقی ) ناوزه‌ند ده‌كرێت، كه ئه‌و مه‌به‌سته له‌وانه‌یه كه ئه‌وه‌نده تۆخ بێت كه‌له‌لای ئه‌و شاعیرانه به ( موتڵه‌ق) ناوببرێت كه باسی په‌یوه‌ندی نێوان كردگار و درووستكراوه( ) . ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و جۆر لێكدانه‌وانه نه‌كه‌ین ئه‌وا ده‌بێت شاعیرانمان به ( ئیزدیواجی) له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین، كه ئه‌مه‌ش دووره له شاعیرانمان و له ئاست پله و پایه‌یان دانیه، چونكه ناكرێ مرۆڤ به‌مزگه‌وت و حوجره و فه‌قێ و خواپهرستنهوه پابه‌ند بێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا چاوی له خۆشه‌ویستی و دڵداری بێت، ئه‌وه دووه پێكه‌وه كۆبوونه‌وه‌یان زه‌حمه‌ته( ) . ئەم بابەتە لە ژمارە (85)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە |