دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین ـ گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 27/2/2011 شاندێكی باڵای زانایانی ئاینی سنوری گه‌رمیان به سه‌رپه‌رشتی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد‌و، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه زیاتر له كاتژمێرێكی خایاند به چڕ‌و پڕی باس له ڕه‌وشی ئاسایشی سنوره‌كه‌و خۆپیشاندانه‌كان كرا‌و، خۆپیشاندان به مافێكی ياسایی و بنه‌ڕه‌تی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگه دانرا، به‌ڵام پاراستنی ئارامی و سایشی ناوچه‌كه به‌پێویست زانرا..
له پاش كۆبونه‌وه‌و گفتوو گۆكان، شاندی مامۆستایانی ئاینی په‌یامێكیان ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵانی سنورهكهكرد. تیایدا داوایان له خۆپیشانده‌ران كرد به شێوه‌یه‌كی شارستانی و دور له هه‌ر شێوازێكی نایاسایی په‌یامه‌كانیان بگهیهننو، له به‌رامبه‌ریشدا داوایان له لایه‌نی ده‌سه‌ڵات كرد به‌شێوه‌یه‌كی جیددی گوێ له داوا ڕه‌واكانی هاوڵاتیان بگرن.
شایانی باسه كه ڕۆژی دووشه‌ممه‌یش 28/2/2011 شاندێكی باڵای سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی شاری كه‌لار به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شاردا كۆبونه‌وه‌و، تاكو ئێستاش هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه.
|