به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی مه‌ولود، وه‌ك سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان، ده‌ڤه‌ری (پشده‌ر)یش چه‌ندین ئاهه‌نگی خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولودی سازدا‌و، ئه‌م یاده پڕ شكۆیه‌یان به‌رز ڕاگرت.
له لایه‌ن خۆیه‌وه لقه‌كه‌مان وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردن له‌م بۆنه‌یه، له رۆژی 9/2/2011 كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وتاربێژانی ناوچه‌كه ئه‌نجامداو، تیایدا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه به جوانترین شێوه ئامادهكاریو لافیته، مزگهوتو بازاڕ‌و شه‌قامه‌كان بڕازێنرێنه‌وه.
پاشان له به‌رواری 15/2/2011 به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی قه‌ڵادزێ و لقی یه‌كێتی زانایانمان، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی‌و حیزبی و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی ناوچه‌كه‌و زۆر جیاواز له‌ساڵان ، مهولودێكی گه‌وره خوێنرایه‌وه‌و، چه‌نـدین سرودو شێعر‌و په‌خشان پێشكه‌شكران .
هه‌ر له‌به‌رواری 15/2/211 له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ ئاهه‌نگێكی مه‌ولود سازكراو، جه‌ماوه‌رێكی زۆر تیایدا ئاماده‌بوو، وتاری لقی پشدهریشمان له‌لایه‌ن به‌رپرسی لق مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌ده‌وه پێشكه‌ش كرا
دواتر له ئێواره‌ی 15/2/2011 به سه‌رپه‌رشتی لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایان ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی ناوچه‌كه، له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ڕاپه‌ڕین سازكراو، وێڕای پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ڵێك وتار‌و سرودو هۆنراوه‌ی جوان، لێپرسراوی لقه‌كه‌مان به‌وتارێك به‌شداری كرد‌و، دواتر به به‌شینه‌وه‌ی شیرینی كۆتایی پێهات.
هه‌ر به‌هه‌مان بۆنه له به‌رواری16/2/2011 شاندێكی لقه‌كه‌مان به‌شداری كرد له‌ئاهه‌نگی مه‌ولودی (مزگه‌وتی خانه‌قای شێخ محه‌مه‌دی قڕناقه) له‌ناحیه‌ی چوارقوڕنه.
به‌سه‌رپه‌رشتی لقمان، به‌رواری 16/2/2011 ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری یه‌كێتی زانایانمان
ئاهه‌نگێكی به‌رفراوانی مه‌ولودی له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سه‌نگه‌سه‌ر
سازدا‌و، سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومی و حیزبیه‌كان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌شداری تێدا كرد‌و، تیایدا لێپرسراوی لقیشمان وتارێكی خوێنده‌وه.َ
.
هه‌ر به‌بۆنه‌ی یادی مه‌ولود شه‌وی 19/2 له‌مزگه‌وتی (هێرۆییان) ئاهه‌نگێكی مولود سازكراو، جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌شداری تێدا كرد‌و، چه‌ندین وتار‌و سرودو شیعری تێدا پێشكه‌ش كرا، به‌ڕێز لێپرسراوی لقیشمان به‌وتارێك له باسی سوده‌كانی ئاهه‌نگی مه‌ولود به‌شداری كرد.
هه‌روه‌ها شه‌وی 25/2/2011 به‌ڕێز لێپرسراوی لق، له‌ئاهه‌نگی مه‌ولودی مزگه‌وتی (گربداغ) به‌شداری كرد‌و، تیایدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
|