محه‌مه‌د كهلكهسماقی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لق:
له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه، رۆژی 26|2|2011 شاندێكی لقه‌كه‌مان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و ، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێزان: دكتۆر محه‌مه‌د سه‌رۆكی شورای یه‌كگرتوو و مامۆستا حه‌سه‌ن شه‌مێرانی و دكتۆر ئه‌بوبكر كاروانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و دكتۆر ئهركانو مامۆستا فازڵو مونا خان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین قادر باسی له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابوردووی كرد‌و، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی تهباییو برایهتیو هیۆركردنه‌وه‌ی بارودۆخی كوردستان كرده‌وه‌و، كه هه‌ر ئه‌مه‌یه په‌یامی زانیانی ئایینی، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كرده‌وه كه نابێ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی‌و ته‌سكی حیزبایه‌تی تێكه‌ڵ به داخوازی‌و خۆنیشاندانی هاوڵاتیان بكرێت.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز دكتۆر محه‌مه‌د ده‌ستخۆشی له زانایان كرد‌و، هه‌وڵه‌كانیان بهرزنرخاندو پشتیوانی ته‌واوی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و لێژنه‌یه‌ی زانایان كه له هه‌وڵی لێك نزیككردنه‌وه‌و ئارامكردنه‌وه دایه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی یه‌كڕیزی زانایانی ئاینی كرده‌وه، كه قوڕسایی ته‌واوی ده‌بێت به تایبه‌ت له بارودۆخێكی ئاوادا.
دواتر سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به سه‌ردانه‌كه هاتو، دوابه‌دوای ئه‌ویش شاندی زانایان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی یان كرد‌و، به‌ڕێزه‌وه له لایه‌ن ڕێزداران: مامۆستا نازم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و، مامۆستا یاسین حه‌سه‌ن ئه‌ندامی سهركردایهتیو، كاك عه‌بدولحه‌مید جه‌لال به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی‌و شێخ عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی مه‌ڵبه‌ند پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین قادر به‌رپرسی لق، هه‌وڵ وكۆشش و ئامانجه‌كانی زانایانی ڕاگه‌یاند له به‌رامبه‌ر بارگرژیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له شاری سلێمانی ڕویاندا.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێز مامۆستا نازم خۆشحاڵی و سوپاسی خۆیانی بۆ یه‌كێتی زانایان به‌گشتی و لقی سلێمانی و وه‌فدی میوان به‌تایبه‌تی دهربڕیو، ههوڵو كۆششه‌كانی زانایانیان به‌رز نرخاند‌و، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچونیان بۆ خواستن.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه شاندی زانایان سوپاسی خۆیان دهربڕیو، دواتر سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی به دانیشتنه‌كه هاتو به ڕێزه‌وه به‌ڕێكران.
|