ڕاگه‌یاندنی لق :
له هه‌وڵێكی یه‌كێتی زانایان/لقی رانیه، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژی‌و ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێو شه‌قامی كوردی، هه‌ستا به‌كۆكردنه‌وه‌ی ریش سپی‌و پیاوماقوڵ وكه‌سوكاری شه‌هیدان، له‌هۆڵی (فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه) بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌وبارودۆخه نادروسته‌ی كه‌ئێستا كوردستان‌و به تایبه‌ت ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان پێیدا تێده‌په‌ڕێ، لێژنه‌یه‌كی ئاشتیمان پێكهێنرا كه بریتیه له 19 ریش سپی‌و پیاوماقوڵ‌و به سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لق و فه‌توای قه‌ڵادزێ.
شایه‌نی باسه هه‌ر ئه‌و ڕۆژه لێژنه‌كه سه‌ردانی سه‌رجه‌م حیزبه‌كان‌و قائیمقامیه‌تی كرد‌و ته‌ئكید له‌وه كرایه‌وه، كه ده‌بێ ئه‌وه له به‌رچاوبگیرێ
دانیشتوانی قه‌ڵادزێ هه‌مووی دۆست‌و خزم‌و ناسیاوی یه‌كتره‌و، هه‌ر توندوتیژیه‌ك ڕوبدات ئه‌بێته هۆی به‌رپابوونی دوژمنداریه‌تی خێڵه‌كی، بۆیه له حاڵێكدا به‌باشی ده‌زانین كه:
هیچ نه‌بێ جارێ خۆپێشاندان نه‌كرێ، ئه‌گه‌ر كراش ده‌بێ دووربێ له هه‌ر توندوتیژیه‌ك له لایه‌ن خۆپێشاندهرانو حكومهتو حیزبیشهوهو، به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه خۆپێشاندان وداواكاریهكان ئه‌نجام بدرێن و
حكومه‌تیش به‌پیر داواكاریه‌كانیانه‌وه بچێت وئیش بكات بۆجێ به‌جێ كردنیان.
شایانی باسه: كه هه‌موو لایه‌ك به‌ڵێنی گوێڕایه‌ڵیان دوپاتكرده‌وه‌و، به‌سه‌ركه‌وتویی دانیشتنه‌كان ئه‌نجام دران . |