سایتی ستانده‌ر هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه، له هه‌واڵه‌كه رایانگه‌یاندووه: چوار مامۆستای ئایینی له فتوای 68 كه‌سییه‌كه په‌شیمان بوونه‌ته‌وه، ئه‌ویش له ترسی مووچه برین.
دكتۆر به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مان به سایتی (زانایان)ی راگه‌یاند: ئه‌و نووسینه‌ی ستانده‌ر سوكایه‌تیكردنه به مامۆستایانی ئایینی‌و، ته‌شهیر پێكردنه، چونكه مامۆستایانی ئایینی هیچ كاتێك ئه‌وه‌نده لاواز نه‌بوونه له ترسی هیچ لایه‌نێك له قسه‌كانی خۆیان په‌شیمان ببنه‌وه، هه‌ر بۆیه مامۆستایان نه‌ك ته‌نها مووچه، به‌ڵكو ماڵ‌و رۆحی خۆشیان له‌و نی,وه داناوه، بۆیه ئێمه ناتوانین چیتر ئه‌وه قبول بكه‌ین، كه ئه‌و سایتانه به كه‌یفی خۆیان سوكایه‌تی به مامۆستایان بكه‌ن، هه‌روه‌ك هه‌ر هه‌ره‌شه‌و تهقهكردنێكمان له مامۆستایانی ئایینی ئیدانه كردووه.
مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایانیش گووتی: ئه‌و براده‌رانه هه‌ڵه حاڵیبوونهو، زۆریان له پێ"هو رۆڵی زانایانی ئایینی كه‌مكردۆته‌وه، هیچ مامۆستایه‌ك نه‌یگووتووه من له فه‌توای خۆم په‌شیمان بوومه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی گووتراوه روونكردنه‌وه بووه، كه مامۆستایان نه فه‌توایان داوه‌و، نه به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه مامۆستایان به ته‌قه‌كردن‌و تووند‌و تیژی رازی بن، هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك نوێنه‌ری زانایانی ئایینی به به‌یانامه‌ی ره‌سمی رامان گه‌یاندووه، كه ته‌قه‌كردن له مامۆستایانی ئایین‌و ههرهشهلێكردنیان به تووندی ئیدانه ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك هه‌موو جۆره تووند‌و تیژییه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و، هه‌ر كه‌سێ: به هه‌ر بیانوویه‌ك بیكات، به‌ڵام ئێمه له‌و قۆناغه‌دا پێمان وایه باشترین رۆڵ ئه‌وه‌یه، كه تا ئێستا نواندوومانه، كه پشتیوانی له داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین، دا‌واشیان لێده‌كه‌ین به هێمنی بێت، هه‌روه‌ها هه‌ر مامۆستایه‌ك پێش ئێستاش ده‌ستگیر كرابێت ئێمه وه‌ك ئه‌ركی خۆمان هه‌وڵی جیددیمان داوه‌و، تا ئێستاش شوێن په‌نجه‌مان دیاره، له‌و رووداوانه‌ی سلێمانیش وێرای ئیدانه‌كردن هه‌ولی جدیمان دا بۆ پشتیوانیكردن له مامۆستایان، مامۆستایانی سلێمانیش وابزانم رۆلی لقی سلێمانی ئێمه‌یان له‌به‌ر چاوه، لێره به‌دواوه‌ش هه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی له‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ستگیر بكرێت یان له كاری خۆی لابدرێت ئێمه هه‌وڵی گێرانه‌وه‌یان ده‌ده‌ین، بۆیه قسه‌كردن له‌سه‌ر مامۆستایانی ئایینی به‌م شێوه‌ی له سایتی ستانده‌ر هاتووه جگه له سوكایهتیپێكردن شتێكی دیكه نییه.
|