جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌ڕله‌مانی عێراق سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ده‌كات

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2/3/2011 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عوزێر حافز جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌ڕله‌مانی عێراق، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستانی كردو، به‌گه‌رمیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازی لێكرا.

له‌ دانیشتێكدا كه‌ نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، باس له‌ كارو هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایان كراو، رۆڵی یه‌كێتی زانایان له‌م نێوه‌نده‌و، به‌تایبه‌تیش له‌ بارودۆخی ئێستای كوردستان باسی لێوه‌كرا.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عوزێر حافز ته‌واوی پشتگیری خۆی بۆ خزمه‌تكردنی زانایان‌و،هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان دوپاتكرده‌وه‌.