گومان له‌وه دانیه كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌كانی جیهان جه‌ژن و بۆنه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه،جا ئه‌م بۆنانه‌ش هه‌ڵقوڵاوی چه‌ند به‌سه‌رهات و رووداوی ئاینی یاخود نه‌ته‌وایه‌تی وشارستانی یه‌وه وه‌رگیراوه. به هه‌مان شێوه ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش به په‌یامی خۆی جه‌ژنی تایبه‌تی بۆ مۆسڵمانان دیاری كردووه،وه رێگه‌شی داوه به په‌یره‌وانی خۆی به‌پێی شێوازی تایبه‌تی خۆیان جه‌ژن بكهنو بۆیه ئیسلام نیزامی به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و یاسا‌و دادوه‌ری و خۆشه‌ویستی یه، ئه‌گه‌ر باڵی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی بێت به خودا‌و به خودا پهرستیهكانمانهوه. ئه‌وا باڵه‌كه‌ی تری بریتی یه له ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ل كه‌سانی تر پێغه‌مبه‌رمان(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێ (ا‌لدین معاملة ) جا دینه‌كه‌مان بۆ هه‌موو بواره‌كانی ژیان پرۆگرامی خۆی هه‌یه(بۆ شه‌وو رۆژ،له‌گه‌ل دۆست و دوژمن،له‌كاتی خۆشی و ناخۆشی) به‌رنامه‌ی كاری خۆی هه‌یه.یه‌كێ له‌م به‌رنامه وچاكسازی یه كۆمه‌ڵایه‌تیانه له‌م بۆنه ئاینیانه دا هێنانه دی برایه‌تی و ته‌بای و خۆشه‌ویستی یه . ئه‌گه‌ر سه‌یری برایه‌تی بكه‌ین له رووی ئاینی یه‌وه زۆر جیاوازه له‌برایه‌تی ساده‌یی دایك وباوكی له‌به‌ر چه‌ند خاڵێك : 1-برایه‌تی دایك و باوكی ئه‌ساسی له مرۆڤه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه وه‌ك خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ (وَ اللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا وَجَعَلَ لَكُم مِّنْ أَزْوَاجِكُم بَنِينَ وَحَفَدَةً وَرَزَقَكُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ ) النحل 73. به‌ڵام برایه‌تی ئیمانداران سه‌رچاوه‌كه‌ی له خوداوقورئان هاتووه،هه‌روه‌ك خودای گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رمووێ (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ ) .الحجرات 2-برایه‌تی دایك و باوكی له پشكه ئاوێكی بچووك دروست بووه گه‌ر بهلاشهتهوه بێت نوێژه‌كه‌ت دروست نابێ و وهخهڵكیش له‌وانه‌یه گاڵته‌ت پێ بكان ،به‌ڵام برایه‌تی ئیمان له ئیسلامه‌وه دروست بووه و له‌سه‌ر ئه‌ساسی خاوێنی و پاكی و بێگه‌ردی یه وهجهندی زیاتر بیت ئه‌وه‌نده جوانتردهبیت ، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت:(المسلم أخو المسلم لا یضلمه ولا یخذ له ولا یكذبه ولا یحقره)رواه مسلم. 3-برایانی ئیمان حه‌ساده‌تیان نی یه به‌رامبه‌ر به یه‌كتر به‌ڵام برایانی دایك وباوكی چه‌نده‌ها جار كێشه‌یان بووه‌و یه‌كتریان كوشتووه، بۆیه پێغه‌مبه‌رمان (صلی االله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێ ( ولا تحاسدوا ولا تناجشوا ولا تباغضوا ولا تدابرو وكونو عبدالله أخوانا ) رواه مسلم.وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تر ئاماژه به‌وه ئه‌كات برایاتی ئیسلام تورهبوونیان نی یه به‌رامبه‌ر به‌كتری و وه‌ناش بێت هه‌بێت بیغهمبهردروودی خودای لیبت ئهفرمویت (من هجر أخاه سنة فهو كسفك دمه) صحیح-رواه أبوداود، وه یاخود ئه‌فه‌رمووێ ( لا یحل للمسلم أن یهجر أخاه فوق ثلاث یلتقیان فیصد هذا، ویصد هذا وخیرهما الذی یبدیء بالسلام )متفق علیه. ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م فه‌رمووده‌یه بكه‌ین باشترین كه‌سان ئه‌وانه‌ن كه ئاشتی بنوینن و سه‌لام له یه‌كتری بكه‌ین و به‌مه‌ش نه‌وه‌ستاوه به‌ڵكو وشه‌ی إصلاح واته خه‌ڵك له یه‌كتر نزیك كردن وه هانیان بدات بۆ برایه‌تی وپیك هاتنه‌وه خێره‌كه‌ی له نوێژ‌و رۆژو خێربهخشین گه‌وره‌تر كردووه، له رووی پاداشتدا پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ألا أخبركم بأفضل من درجة الصیام والصلاه والصدقة ؟ قالوا بلی : قال: أصلاح ذات بین،فأن الفساد ذات البین هوالحالقه لا أقول تحلق الشعر ولكن تحلق ا‌لدین ) الصحیح-رواه ترمزی. 4-برایه‌تی ئیمان فێرمان ده‌كات كه یه‌كتر نه‌ترسێنین،وه رقمان نه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئازاری هه‌بێت ده‌بێت ئێمه‌ش هه‌موومان هه‌ست به‌و ئازاره بكه‌ین.هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێ (لایحل للمسلم أن یروع مسلما)صحیح- رواه أبو داود. وه ده‌فه‌رمووێ: (بحسب أمریء من الشر أن یحقر أخاه) به‌ڵام برایه‌تی ئاسایی خۆمان زۆر جاردهبیته هۆی ترسان وه خه‌لكی تر هه‌ستی پێ ده‌كان كهلهنیوان دووبرا كیشه هه‌یه خۆیان لێ به‌دوور ده‌گرن. 5- برایه‌تی ئیمان له‌سه‌ر ئه‌ساسی یارمه‌تی وهاوكاری كردنی كه‌سانی تر،وه‌ك پیغه‌مبه‌رمان ( صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێ : (والله فی العون العبد ماكان العبد فی عون أخیه ) جا ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه‌وا له ده‌وری په‌یامبه‌رمان په‌روه‌رده بوونه ده‌بینین چۆن خۆیان كردۆته قوربانی برایاتی ئیمانی بۆ نموونه : إمامی علی (كرم الله وجهه) رۆژێكیان دیته‌وه ماڵ ده‌بینێ فاطمه‌ی كچی پیغه‌مبه‌رمان ( صلی الله علیه وسلم) و حسن و حسێن (رضی الله عنهم) به عادزی دانیشتوون،لێ یان ده‌پرسێ بۆچی عادزن؟ ده‌ڵین سێ رۆژه ئاگرمان نه‌كردۆته‌وه و خواردنمان نه‌بووه بیخۆین، ئیمامی علی (رضی الله عنه) ده‌چێ سێ درهه‌م قه‌رز ده‌كات و ده‌چێته بازار ده‌بینێ صحابهیهك زۆر خه‌مبارو عادزه لێی ده‌پرسێ بۆچی غمباری ؟ ده‌ڵی :ده رۆژه نانمان نی یه ،ئه‌ویش ئه‌و سێ درهه‌مه‌ی وه‌ریگرتبوو دایه ده‌ستی و وتی تۆ حه‌وت رۆژت له من زیاتره تۆ پیویست تری له‌ئیمه .ئه‌وه‌یه برایه‌تی راسته‌قینه .جائهوانیش لهپیغهمبهرهوه دروودی خودای لیبت فیربونه ئه‌وتا عائیشه دایكی ئیمانداران ده‌گیریته‌وه ده‌فرموی رۆژیكیان بیغهمبهر صلی الله علیه وسلم ده‌چیته بازار بۆئه‌وه‌ی كراسیك بۆخۆی بكری به‌هه‌شت درهه‌م ده‌روات بۆبازار له‌ریگا دا ده‌بینی ئافره‌تیك دانیشتوه ده‌گری لێی ده‌پرسی بۆ ده‌گری ده‌لێ ولله یارسول الله چوار درهه‌مم پی بو بزرم كردوه ئه‌ترسم خاوه‌نه‌كه‌م لیم بده بۆیه چواردرههمی دایه‌ده‌ستی رۆیشت له‌بازار كراسی كری دیتی صحابهیك بێ جل وبه‌رگه ده‌یداته ده‌ست ده‌گرێته‌وه مال عائیشه رضی الله عنها لی ده‌پرسی كوا كراسه‌كه‌ت ده‌لێ والله عبدێكم پی ئازاد كرد فهقیریكیشم پی پۆشی . |