له وتاری هه‌ینی رابردوو مه‌لا ئه‌بوبه‌كر پێنجوێنی وتارخوێنی سه‌رای ئازادی له سلێمانی له وتاری هینیدا به خۆپیشانده‌رانی راگه‌یاند: داواكانی ئێوه بوون ئۆپۆزسیۆنی بههێزخستووهو، سه‌رۆكی هه‌رێمی هێناوه‌ته قسه، ده‌ستخۆشی لێ‌كردن، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هۆكاری نه‌مانی گهندهڵیو ده‌ستكردن به چاكسازی‌و چیتر سامانی گشتی نهخورێو به‌س بێت دزی‌و گزی.
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا داوای له هاووڵاتیان كرد هێمنی بپارێزن‌و به رووێكی شارستانی‌و هێواشیو دوور له تووند‌و تیژی به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌فتی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی بێت له نێوان جه‌ماوه‌رو دهسهڵاتو لایه‌نه سیاسییه‌كان، چونكه ناكرێت تا سه‌ر ئاوا بێت، به‌ڵكو پێویسته كار بۆ گێرانه‌وه‌ی كه‌ركوك‌و ناوچه دابرێنراوه‌كان بكه‌ین، كه ئێستا شۆڤینییه‌كان خۆیان بۆی ئاماده كردووه. |