مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێی وایه یه‌كێتی زانایان له‌وپه‌ڕی مه‌سئولیه‌ته‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پێهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری كردووه، چونكه ئه‌وان هه‌میشه ده‌نگی جه‌ماوه‌ر بوونه بۆ هێنانه‌دی خواسته‌كان‌و، داوایان كردووه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به زووترین كات به پیر خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ره‌وه بچێت، به‌ڵام وه‌ك چه‌ندین جاری دیكه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه، نابێت هاووڵاتیان په‌نا ببه‌نه به‌ر تووند‌و تیژی، نابێت رێگه بده‌ن كه‌سانێك هێڕش بكه‌نه سه‌ر باره‌گاكانی حزبی‌و حكومی یان تووند‌و تیژی بكه‌وێته‌وه.
ده‌رباره‌ی به‌شداریكردنی هه‌ندێك له مامۆستایانی ئایینیش له خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانی، خه‌یلانی تایبه‌ت به سایتی (زانایان) گووتی: ئه‌وانیش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێك بۆ خۆیان ئازادن، ئێمه هیچ زهغتێك له‌سه‌ر ئه‌ندامانمان ناكه‌ین، به‌ڵام په‌یامی ئێمه روونه، كه پشتیوانی خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌ویش به پاراستنی هێمنیو ئارامی، بۆیه ئێمه وه‌ك ته‌ره‌فێ: نه‌هاتووینه پێشه‌وه، به‌شداریكردنی هه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی له‌و خۆپیشاندانانه، كه بووبێته ته‌ره‌فێك له دژی ته‌ره‌فێك ئه‌وه ته‌نها ته‌عبیر له خۆی دهكاتو، كهمو زۆر ته‌عبیر له یه‌كێتی زانایان ناكات.
|