سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌ته‌ندروستی مامۆستامه‌لایاسین چۆمبارۆكی ده‌پرسێت

مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌ مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسین له‌نزیكه‌وه‌و ئاگاداربوون له‌ڕه‌وشی ته‌ندروستی مامۆستا مه‌لا یاسین مه‌لا عبدالله چۆمبارۆكی پێشنویژو وتارخوێنی مزگه‌وتی سه‌عید حاجی ساڵح له‌ قه‌زای سۆران، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی ناوبراوی كردو، هیوای له‌ش ساغی وچاكبوونه‌وه‌ی بۆخواست‌و، خوازیار بووخوای گه‌وره‌ شیفای عاجیلی بۆبنێرێ‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌رێزیان خواست.