راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه:
رۆژی یه‌كشه‌ممه ٦/٣/٢٠١١ شاندێكی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو به‌رپرسی لق‌و، مامۆستا مه‌لا عوسمان‌و مامۆستا مه‌لا سابیر كارگێڕانی لق‌و، مامۆستا مه‌لا عومه‌ر كاوانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توا، سه‌ردانی ناوچه ی بالیسانی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانیان كرد به مه‌به‌ستی به‌دواداچونی كاروچاڵاكیه‌كانی ناوچه‌كه‌و، پیرۆزبایی كردنی ستافی نوێی ناوچه.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا باس له دواپێشهات و رووداوه كانی ناوچه كه به گشتی وهه‌رێمی كوردستان به‌تایبه تی كرا‌و، كۆبونه‌وه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێهات و، مایه‌ی خۆشحاڵی ستافی ناوچه‌كه بوو.
هه‌ر هه‌مان رۆژ شاندێكی لقه‌كه‌مان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو به‌رپرسی لق و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له كارگێڕانی لق، به شداریان كرد له مه‌ولودی گوندی (ئارمه ندان)ی سه‌ربه ناحیه‌ی (باسرمه)، كه به بۆنه‌ی به‌رزڕاگرتنی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به ئاماده‌بوونی مامۆستایانی ده‌ڤه‌ره‌كه خه‌ڵكی ناوچوكه سازیان دابوو.
|