راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه:
رۆژی یه‌كشه‌ممه ٦/٣/٢٠١١ شاندیكی لقه‌كه‌مان لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو به‌رپرسی لق‌و، مامۆستا مه‌لا عوسمان‌و، مامۆستا مه‌لا سابیر كارگێڕانی لق‌و، مامۆستا مه‌لا عومه‌ر كاوانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توا، سه‌ردانی به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدولعه‌زیزی باتاسیان كرد، به مه‌به‌ستی هه‌واڵ َپرسینی ته‌ندروستی به‌ڕێزیان دوای ئه‌وه‌ی به هۆی نه‌خۆشبوون ماوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه مابویه‌وه.
ئه‌مه‌و شانده‌كه دوعای خێر‌و چاكبونه‌وه‌ی به په‌له‌یان بۆ له خوای مه زن خواست‌و، له لایه‌ن خۆشیه‌وه مامۆستای ناوبراو وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵَی خۆی به‌سه‌ردانه‌كه، چاڵاكتربوونی زیاتری لقی به‌رز نرخاند له ئاست خزمه‌تكردنی زانایان.
|