به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د – سلێمانی / له راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا پرۆفیسۆر دكتۆر علی قه‌ره‌داغی رایگه‌یاند:"خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌و شارستانیانه شتێكی رێگه پێدراوه‌و شه‌رعیه ، به‌ڵام به مه‌رجێك زیان به موڵك وماڵی گشتی نهگهیهنێتو خوێنی كه‌سی تیا نهڕژێتو هێرشی تیا نه‌كرێته سه‌ر هیچ لایه‌ك".
سه‌باره‌ت به‌و فه‌توایه‌ی له‌به‌رده‌ركی سه‌را و له نوێژی هه‌ینی رابردووتردا راگه‌یه‌نرا به‌وه‌ی ده‌رچون دژی حكومه‌تی هه‌رێم جیهاده له پێناوی خوادا و دژایه‌تی دهسهڵاتو حكومه‌ت تا چه‌ند له رووی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه رێگه پێدراوه ، پرۆفیسۆر دكتۆر علی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان له راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"ئه‌م فتوایه له شوێنی خۆیدا نی یه ، چونكه جائیز نیه دژی ده‌سه‌ڵاتدارێكی موسوڵمان بوه‌ستی هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كوفرێكی ئاشكرای لێده‌ر ده‌كه‌وێت . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڵگه‌ی قورئانیو سوننه‌ت زۆره ، به‌ڵام به نیسبه‌ت خۆ پیشاندانه ئاشتی خوازه‌كان شتێكی تره ، چونكه خۆ پیشاندانی ئاشتی خوازانه حه‌رام نی یه ، به‌ڵكو شێوازێكی هاوچه‌رخانه‌یه بۆ ده‌ربرینی بیرورای خه‌ڵك‌و جۆرێكه له ئامرازه‌كانی ئامۆژگاری به‌رپرسان ، هه‌روه‌ها هۆكارێكه بۆ فه‌رمانكردن به چاكه‌و رێگرتن له خراپه ، له به‌رئه‌وه خۆپیشاندانی ئاشتی خوازانه‌و شارستانی، هۆكارێكی رێگه پێدراوه‌و پێویسته بۆ به‌ره‌و روبونه‌وه‌ی سته‌مكاری یان گه‌نده‌ڵی ئیدرایو ماڵی یان هه‌ر شتێكی تری له‌و جۆره" .
پرۆفیسۆر دكتۆر علی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان راشیگه‌یاند:" خۆپیشاندانی ئاشتیانه پێویسته بۆ به‌ره‌و روبه‌روبونه‌وه‌ی حكومه‌تێك كه شكستی خواردووه له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی پهرهپێدانو هێنانه‌دی خۆشگوزه‌رانی ئاشتی بۆ گه‌ل ، به كورتی ده‌توانین بڵێین خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌و شارستانیانه شتێكی رێگه پێدراوه‌و شه‌رعیه ، به‌ڵام به مه‌رجێك زیان به موڵك وماڵی گشتی نهگهیهنێتو خوێنی كه‌سی تیا نهڕژێتو هێرشی تیا نه‌كرێته سه‌ر هیچ لایه‌ك ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت پێویسته كه ئه‌م جۆره خۆپیشاندانه بپارێزرێت‌و به‌رێزه‌وه گوێ بۆ داوا‌و پێشنیاره‌كانیان بگرێت‌و به هیچ جۆرێكیش جائیز نیه كه هێرشیان بكاته سه‌رو نابێت ته‌نها دڵۆپێك خوێنیش بڕژێت ، له كۆتایشدا داوای ئاشتی‌و ئارامی بۆ گشت لایه‌ك ده‌كه‌ین".
|