لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان ئاشته‌وایی له‌ نێوان دووبنه‌ماڵه‌دا ده‌كات

راگه‌یاندنی لق:
ڕۆژی 1/3/2011 له‌گه‌ڵ دانیشتنی هه‌فتانه‌ی لێژنه‌ی فه‌توا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هاوڵاتیان له‌ناو باره‌گای لقی رانیه‌ هه‌ستا به‌ئاشته‌وایی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی ناوچه‌كه‌ كه‌بریتیبوون له‌بنه‌ماڵه‌ی (محمد علی نبی) و (سلام قادر) و له‌سه‌ر پارچه‌ زه‌ویه‌ك كێشه‌یان هه‌بوو.

شایانی باسه‌ دوای هه‌وڵی ئه‌ندامانی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توا‌و، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لق، گه‌یشتن به‌رێگه‌چاره‌و ئاشته‌وایی‌و هه‌ردوولا به‌ڵێنی برایه‌تیو دۆستایه‌تیان دوپات كرده‌وه‌.