راگه‌یاندنی لق:
سه‌ر له ئێواره‌ی 3/3/2011 به‌ڕێز شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به‌یاوه‌ری به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌مجه‌د كه‌ریم به‌رپرسی ناوچه‌ی چواری یه‌كێتی زانایان، به‌شداری كرد له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی (سه‌ید حه‌یده‌ر به‌رزنجی)كرد، كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی مامزاوا له شاری هه‌ولێر.
شایه‌نی باسه له مه‌راسیمه‌كه وێڕای ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی گه‌ڕه‌كه‌كه، به‌ڕێز پارێزگاری هه‌ولێرو، به‌ڕێزان شێخانی ته‌ریقه‌ت و، زۆرێك له مامۆستایانی ئاینی و، به‌رپرسانی دام و ده‌زگا حكومی وحیزبی و، ڕیش سپی و پیاو ماقوڵانی ناوشاری هه‌ولێر ئامادهبوونو، هه‌رله میانه‌ی ئاههنگهكهدابهرپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان وتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد.
|