سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به یاوه‌ری جێگری سهرۆكو مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی چالاكی‌و ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌شداری ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به یادی 8ی مارسی رۆژی جیهانی ئافره‌تان كرد.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا، مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و، تێیدا باسی له پێگه‌ی ئافره‌ت كرد له ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و، هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی یه‌كێتی زانایانی ده‌ربڕی بۆ هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له پێناو گه‌ییشتنی ئافره‌تی كورد به ته‌واوی مافه‌كانی خۆی.
له به‌شێكی دیكه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێی وابوو سوكایه‌تیكردن به ئافره‌ت سوكایه‌تیكردنه به كۆمهڵگاو به ئیسلام‌و خودی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت، چونكه ئیسلام هه‌میشه جه‌غت له‌سه‌ر مافی ئافره‌ت ده‌كاته‌وه‌و، ئه‌مه‌ش دوا وه‌سیه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو درودی خوای له‌سه‌ر بێت.
شایانی باسه ئاهه‌نگه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت له هۆڵی پێشه‌وا له هه‌ولێری پایته‌خت رێكخرابوو.
|