به‌یاننامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
هاووڵاتیانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست:
زانایانی ئایینی قه‌در گران:
سڵاوی خواتان له‌سه‌ر بێت
له مانگی ئاداری پڕ له رووداو داستانی تایبه‌ت به كورد‌و كوردستان، ده‌خوازین یاده‌كانی ئادارو نه‌ورۆز هه‌وێنی خۆشهویستیو قوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نیشتیماپهروهری بێت.
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به پێویستی ده‌زانێت له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ی پێدا ده‌ڕوات، دوای كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی چه‌ند داواكارییهكو پێشنیازێك بخاته به‌ر دیدی زانایانی ئایینی‌و هاووڵاتیانو ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان‌و پارته ئۆپۆرزسیۆنهكان.
1/ داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین له‌م كات‌و ساته‌دا بایه‌خدان به ئایینی پیرۆزی ئیسلام كه‌م نه‌كرێته‌وه، چونكه ئیسلام ئایینی گه‌لی كورد‌و بناغه‌ی ئاسوودهییو برایهتیو خۆشه‌ویستییه.
2/ یه‌كێتی زانایان هه‌موو پشتگیرییه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات، بۆ پاراستنی هه‌موو سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان‌و ناحه‌زانی كورد‌و كوردستان، به‌تایبه‌تیش له كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕێندراوه‌كان، داواش ده‌كه‌ین له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی هیچ لایه‌نێك پاشه‌كشه له‌م ناوچانه نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها مانه‌وه‌و به‌رگریكردنیان بكرێته بڕیارێكی پهرلهمانو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، هه‌روه‌ك ئه‌م هه‌وڵه ده‌كرێته هه‌لێكی زێڕین تا سنووری كوردستان دیاری بكرێت‌و، ببێته مایه‌ی زه‌مینه‌سازی بڕیاردانی گه‌لی كورد له مافی چاره‌نووسی خۆی.
3/ سه‌باره‌ت به‌و قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستانی تێدا تێده‌په‌ڕێت، به‌تایبه‌تی رووداوه‌كانی سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین له ئاست به‌رپرسیارێتیدا بن به‌رامبه‌ر خوا‌و گهلو وڵاتمان.
چونكه له‌م قۆناغه‌دا پێویستمان به زیاتر برایهتیو پێكه‌وه‌ژیان‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، ناكرێ هیچ تاكێكی ئه‌م وڵاته نامه‌سئولانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
ا/ داوا له مامۆستایانی ئایینی به‌ڕێز ده‌كه‌ین: به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر رۆڵی جوامێرانه‌ی ئیصلاحیانو هه‌وڵده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسوودهییو به‌رقه‌راری نێو خانه‌واده‌و خێزانه‌كان تێك نه‌چێت، به‌تایبه‌تی كه رووداوه‌كانی سنووری سلێمانی هه‌ندێك جار‌و له هه‌ندێك شوێن رێڕه‌وی ئاسایی خۆی گۆڕی‌و كوشتن‌و برینداربوونی لێكهوتهوه، بۆیه هه‌ر كه‌سێك هاووڵاتیان به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه ببات، ده‌كه‌وێته ژێر به‌رپرسیارێتی ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نیشتیمانی، كه هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌رێنی روو بدات تێیدا مه‌سئول دهبێتو، ده‌شێ دادگاش لێ پێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، بۆیه له‌و كاته‌دا رۆڵی زانایانی ئایینی تهحریزو هاندان‌و لایه‌نگیری نییه، به‌ڵكو پشتیوانی خواسته‌كان‌و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه.
ب/ داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌ین خێراتر به پیر خواسته‌كانه‌وه بچێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان هه‌ست به سستی‌و نیگه‌رانی نه‌كه‌ن، لێره‌وه جارێكی دیكه تكاتان لێده‌كه‌ین تا زووه وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر هه‌نگاوه چاكسازییهكانتان به كرده‌یی ببینێت، هه‌ر سستی‌و دواكه‌وتنێك له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتمان نییه.
ج/ داوا له حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌كه‌ین داواكاری سیاسی خۆیان تێكه‌ڵ به داواكانی جه‌ماوه‌ر نه‌كه‌ن، چونكه له‌م حاڵه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی كێبڕكێی سیاسی ده‌رده‌كه‌وێت، داواكاری‌و خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر بزر دهبنو، گفتوگۆی په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته سیراعی سیاسی حزبه‌كان نه‌ك داخوازی جه‌ماوه‌ر.
د/ داوا له سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ین واز له زمانی تووند‌و تیژی بهێنن، چیدیكه رق‌و كینه له ناو جه‌ماوه‌ر بڵاونه‌كه‌نه‌وه، گیانی برایهتیو تهباییو پێكه‌وه‌ژیان بپارێزن.
له كۆتاییدا به شانازییه‌وه زانایانی ئایینی له پێشه‌نگدان بۆ هێنانه‌دی خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر، كه به مه‌ده‌نیانه‌و هێمنانه‌و دوور له تووند‌و تیژی داوای ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به ئه‌ركێكی ئایینی‌و نیشتیمانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانین، بۆ ئه‌وه‌ی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی پتر بێته ئاراوه.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی
09/03/2011
|