راگه‌یاندنی لق:
ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری له‌سه‌ر داوای لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و به هه‌ماهه‌نگی لێژنه‌ی فه‌تواو كۆمه‌ڵه‌ی خه‌مخۆری رانیه، له‌باره‌گای لقه‌كه‌مان كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕهوشو بارودۆخی ده‌ڤه‌ره‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو.
وێڕای باسكردنی چه‌ندین ته‌وه‌ری تایبه‌ت به ناوچه‌كه‌و بارگرژیه‌كانی ئه‌م دواییه، بڕیاردرا سه‌ردانی هه‌ردوو حیزبی ئۆپۆزسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكرێ، بۆیه هه‌ر هه‌مان رۆژ سه‌ردانی باره‌گای هه‌ردوو پارته‌كه كرا.
ئه‌مه‌و له سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێزان بهرپرسو ئه‌ندامانی لق جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه‌نابێ ئارامی ناوچه‌كه بشێوێنرێو، ئارامی‌و ئاسایشی ناوچه‌كه له‌سه‌رووی شتێكه‌وه سه‌یربكرێت.
شایه‌نی باسه هه‌ریه‌ك له‌به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له رانیه، وێڕای ده‌ربڕینی هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی خۆیان بۆ زانایان، ئه‌م سه‌ردانه‌یان به‌ئیجابی وه‌سف كرد‌و،سوپاسی زانایانی ئیسلامیان كرد بۆ ئه‌م به‌په‌رۆش بوونه‌یان.
|