به پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (ریاز)ی سعودی، یه‌كێك له گرتووخانه به‌ناوبانگه‌كانی مۆسكۆ به‌ناوی گرتوخانه‌ی (بوتیركا) هه‌ڵساوه به كردنه‌وه‌ی شوێنی نوێژكردن بۆ هه‌موو ئه‌و موسڵمانه گیراوانه‌ی له‌و گرتووخانه‌یه‌دان.
به پێی هه‌واڵه‌كه‌ش دابین كردنی شوێنی نوێژكردن له‌و گرتوخانه‌یه له ژێر چاودێری ئه‌نجومه‌نی موفتیه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌روه‌ك له كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه تایبه‌ته‌دا، شێخ (ئیلدار عه‌لائه‌ددین) سه‌رۆكی ئیمامه‌كانی مۆسكۆ رایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی شوێنی نوێژ كردن له ناو سجنهكاندا، ده‌رفه‌تێكه بۆ بۆ گیراوان، كه دروشمی ئایینی تێدا ئه‌دا بكه‌ن، له‌هه‌مان كاتدا هه‌لێكیشه بۆ دروستكردنه‌وه‌و باشتر كردنی كه‌سایه‌تی ئه‌و گیراوانه، به شێوه‌یه‌ك زیاتر له‌سه‌ر ره‌فتاری جوان رابهێندرێن.
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌و گرتوخانه‌یه، كردنه‌وه‌ی شوێنێكی له‌و چه‌شنه به باش ده‌زانن، بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی ده‌روونی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و گرتووخانه‌یه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
|