به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكا، گه‌وره ئه‌كته‌رو نمایشكاری جلوبهرگو گۆرانی بێژی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی (پاریس هیلتۆن) دوای ململانێیه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ دونیای پڕ له مهستیو سهرخۆشیو نێوبانگی زۆره‌وه موسڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند.
ئه‌م خانمه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌و وڵاته‌و له ساڵی (1981) له شاری نیۆڕك له دایك بووه, كچی گه‌وره سه‌رمایه‌داری ئه‌مریكی ( ریتشاردو كانی هیلتۆن)ه, ئێستاش خاوه‌نی زنجیره هوتێلی هیلتۆنه.
پاریس له ڕابردوودا توشی زۆر كێشه هاتۆته‌وه له‌گه‌ڵ دادگادا به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی سهرخۆشكهرو مه‌ی له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا, هه‌روه‌ها به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی حه‌شیش, كه مادده‌یه‌كی سه‌رخۆشكه‌ره له‌كاتی جامی جیهانی (2010) له ئه‌فریقیا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ست به‌سه‌ركرا بۆ ماوه‌ی (45) ڕۆژ.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و خانمه دوای هاتنه نێو دونیای ئیسلامه‌وه بڕیاری داوه ناوی خۆی له (پاریس)ه‌وه بگۆڕێ بۆ (گاهیره), هه‌ر بۆ سه‌لماندنی موسڵمانبوونی خۆی بۆ هه‌وادارانی هه‌ڵساوه به دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به بواری زانسته ئیسلامیه‌كانه‌وه, كه بڕیاره له مانگی یولیو له نێوه‌ڕاستی شاری (بیڤیرلی هیلس)له لۆس ئه‌نجلوس ده‌رگای به‌ڕووی فێرخوازاندا بكرێته‌وه.
|