راگه‌یاندنی لق:
لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان پێشوازی كرد له‌شاندێكی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین، كه پێكاتبو له به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ئهوقافو شاندێكی یاوه‌ری.
شایه‌نی باسه له دانیشتنێكدا وێڕای تاوتوێ كردنی بارودۆخی كورستان‌و ناوچه‌كه، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایان كرایه‌وه.
ئه‌مه‌و هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف ئامێرێكی كۆپی كردنی به‌دیاری پێشكه‌ش به لقه‌كه‌مان كرد‌و،به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌ڕێز به‌رپرسی لقی ڕانیه ده‌ستخۆشی لێكرد‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆیان خواست.
هه‌ر هه‌مان رۆژ لقه‌كه‌مان پێشوازی كرد له ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و وتاربێژانی ناوچه‌كه.
جێی باسه له دانیشتنێكدا وێڕای به‌خێرهێنان‌و به‌رزنرخاندنی رۆڵَی زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه، به‌ڕێز به‌رپرسی لقمان پشتیوانی ته‌واوی یه‌كێتی زانایانی بۆ زانایان دوپاتكرده‌وه‌و، جه‌ختی لهیهرگرنگی یه‌كڕیزی‌و یه‌كده‌نگی زانایان كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه به‌ڕێزان زانایان‌و وتاربێژان رۆڵی یه‌كێتی زانایانیان بهرزنرخاندو، ئهركو هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایانیان له‌مه‌ڕ پێشهاتو رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه به گه‌وره پێناسه كرد.
|