ڕاگه‌یاندنی لق: به‌رواری 13/3 ستافی لقه‌كه‌مان و لیژنه‌ی فتواو ناوچه‌كانی قه‌ڵادزێ و سه‌نگه‌سه‌رو هیرۆو هه‌لشۆی زانایان و ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایانی ده ڤه‌ره‌كه‌مان پێشوازیمان كرد له‌سه‌ركردایه‌تی زانایان كه پێك هاتبوو له به‌ڕێزان ( مامۆستامه‌لا عبدالله ی سۆران سه‌رۆكی زانایانی كوردستان و مامۆستا مه‌لا جـــلال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی زانایان و مامۆستا مه‌لا خالید مه‌له‌كی ل.لقی سۆران )و به‌هاوڕێیه‌تی ل.لقی ڕانیه ی زانایان و كارگێڕانی لق .پاش به‌خێر هێنانیان كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌ر فراوانمان ئه‌نجام داكه نزیكه‌ی سه‌عاتونیوێكی خایاند‌و تێیدا گفت‌و گۆیه‌كی كراوه‌و گشتی كرا له‌سه‌ر بار‌و دۆخ‌و ڕۆڵی زانایان و پێشنیار‌و داوا كاریه‌كانیان پاشان هه‌ردووك به‌ڕێزان سه‌رۆكی زانایان و جێگره‌كه‌ی ووته‌ی جوان‌و به‌سودیان پێشكه‌ش كرد كه‌هه‌ندێكی له‌سه‌ر بارودۆخ و كاریگه‌ری و ئه‌ركی زانایان و هه‌ندێكی تریشیان وه ڵامی ئاماده بوان بوو.وه‌هه‌مو لایه‌ك ته ئكیدمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌داواكاری جه‌ماوه‌ر حه‌قو مافی خۆیه‌تی و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی و شارستانیانه داوای بكات و پیویسته له‌سه‌ر حكومه‌تیش به‌جیددی كاربكات بۆجێ به‌جێ كردنی داواكاریه ڕه‌واكانی جه‌ماوه‌ر . پاشان به‌خۆشحاڵیه‌وه كۆتایی پێهاتو به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێ كران .
|