مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
پێش نیوه‌رۆی 15/3/2011 سێ شه‌ممه، شاندێكی لقه‌كه‌مان كه‌پێكهاتبوو له به‌رێزان مه‌لا مسته‌فا باپشتی مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی مه‌لا خالد ئالانی كارگێرانی لق، به یاوه‌ری به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، سه‌ردانی قه‌زای چۆمانیان كرد‌و، سه‌ره‌تا تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی چۆمانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و، پاشانیش له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی یه‌كێتی زانایانی چۆمان كۆبوونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له سهرپاراستنی هێمن و ئارامی كوردستان كرایه‌وه‌و، ئه‌و بارۆدۆخه‌ی كه ئه‌مرۆ له كورستان هاتۆته ئاراوه خرایه به‌رباس ولێكۆڵینه‌وه‌و، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پاراستنی ئاسایش‌و خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌و پێویسته پارێزگاری لێبكرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رۆڵی زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه له‌لایه‌ن شاندی میوان به‌هه‌ند وه‌رگیراو به‌بایه‌خه‌وه باس له‌كاریگه‌ری ورۆلی به‌رچاویان كرا.
دواتر به‌یاوه‌ری به‌رسی ناوچه‌ی چۆمانی زانایان به‌رێز مه‌لا یوسف حه‌مه‌ده‌مین شانه‌كه چه‌ندین زانا‌و كه‌سایه‌تی سنوره‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه‌و، دڵسۆزی وخه‌مخۆریان بۆزانایان دوپاتكرده‌وه كه‌بوه مایه‌ی خۆشحاڵی زانایانی به‌رێزی سنوره‌كه.
|