هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر ساڵیادی له‌دایك بوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، ساڵانه خه‌ڵكی كوردستان بهگشتیو هه‌ولێر به‌تایبه‌تی به‌گڕوتینێكی گه‌رمه‌وه یادی له‌دایك بوونی فه‌خری كائینات محمد (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌كه‌نه‌وه به چه‌ندین شێواز خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره ده‌رده‌برن به‌راستی ئه‌وه‌ی من بینیم له‌خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر جێگای فه‌خرو شانازییه كه‌وا له هه‌موو كوچه‌و كۆڵانه‌كانی شار‌و دوكانه‌كانی بازار‌و شرینی و نقلانهیان دابه‌ش دهكردو خۆشه‌ویستیان دووپات كرده‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌وستمان كهبهههڵواسینی لافیتات و پۆسته‌رات و مه‌ولود خوێنده‌وه له‌هه‌موو مزگه‌وته‌كان خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر پێشوازیان له‌و رۆژه مه‌زنه كرد ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی منیان راكێشا ئه‌وانه بوون كه‌وا چه‌ندین شوفێری تاكسی ده‌سته‌واژه‌یه‌كیان به‌كار هێنابوو له‌سه‌ر جامی تاكسی یه‌كانیان نوسیبوویان (تاكسی به‌خۆراییه) به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر، وه وێنه‌ی كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی شاری هه‌ولێری قه‌ڵاو مناره شاری سوڵتان مزه‌فه‌ر له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر، كه شێوه‌ی ( الله و محمد) یان نه‌خشاندبوو، خوای گه‌وره نمونه‌یان زیاد بكات بیكات به‌مایه‌ی خێر‌و به‌ره‌كه‌ت، بیخاته ته‌رازووی خێریان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی میلله‌تی كورد به‌رامبه‌ر مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هێمایه‌كی گرنگی خۆشه‌ویستیه بۆ ئه‌و پێشهوایهو، له‌هه‌مان كات ره‌مزێكی گه‌وره‌شه كه له‌ناو جیهانی ئیسلامی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌و شێوه رێز له ئیسلام‌و پێغه‌مبه‌ر ده‌گرن هیوام وایه هه‌موو ساڵی به هه‌نگاوی پترو خۆشه‌ویستی زیاتره‌وه رێز له‌و یاده بگرین‌و زیاتر پابه‌ندی رێباز‌و سووننه‌تی پێشه‌وامان بین، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانمان له سایه‌ی سێبه‌ری رێبازی ئه‌ودا بدره‌وشێته‌وه‌و دهروونو ویژدانمان به‌خته‌وه‌رو ئاسووده بێت. |