لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان یادی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رزڕاده‌گرێت

مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ 16/3/2011 بۆده‌ربرینی هاوخه‌می 23یه‌مین ساڵڕۆژی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، ستافی لقه‌كه‌مان چه‌ندساتێك بۆگه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه‌، كه‌تیایدا زیاتر له‌ 5000 شه‌هیدو هه‌زاران برینداری لێكه‌وته‌وه‌، خامۆشی نواندو فاتیحای بۆگیانی شه‌هیدانی كاره‌ساته‌كه‌ خوێندو، هیوایان خواست ئه‌مه‌ دواین كاره‌سات بێت كه‌ ڕووبه‌ڕووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بێت‌و، خوازیاربوون ئه‌ویاده‌ بكرێته‌ هه‌وێنی ئاشتی وبرایه‌تی و وه‌لانانی جیاوازیه‌كان له‌كوردستان وسه‌قامگیربوونی هێمنی وئارامی له‌هه‌رێم.