راگه‌یاندنی لق:
لقه‌كه‌مان ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی فهتواومامۆستایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان كاتژمێر (10)ی سه‌ر له‌به‌یانی پێشوازی كرد له شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی و به‌یاوه‌ری جێگری سه‌رۆك و چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی كرد،كه‌بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی لقی ڕانیه‌و پشده‌ر سه‌ردانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان كردبوو.
له دانیشتێكدا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گوێی بۆ ته‌واوی وته‌و داخوازی لق و لێژنه‌ی فه‌توا و ناوچه‌كان و گرت،سوپاسی لقمانی كرد به‌وه‌ی كهدهورێكی باشیان هه‌بووه،به‌تایبه‌تی ده‌ڤه‌ری بیتوێن له‌ئاشته‌وایی و دوورخستنه‌وه‌ی گرژیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان.
دواتر جێگری سه‌رۆك تیشكی خسته سه‌ر گرنگی یه‌كیه‌تی‌و یه‌كده‌نگی زانایان و باسی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كرد كهلهسهریانه، دواتر وه‌فده‌كه سه‌ردانی بۆ سكێنیان كرد، تایبه‌ت سه‌ردانی مامۆستا (سید محمود) كه ئامۆزای وه‌فاتی كردبوو، وهچاوی نه‌شته‌رگه‌ری كرابوو ، پاشان به‌یاوه‌ری به‌رپرسی لقی ڕانیه سه‌ردانی لقی پشدهریشیان كرد .
|