له وتاری هه‌ینی ئه‌مرۆدا دوو وتاربێژی شاری سلێمانی له ناو وتاری هه‌ینیدا سوكایه‌تیان پێًدهكرێتو، یه‌كێتی زانایانیش داوا ده‌كات به‌دواداچوون بكرێت‌و ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌و كاره‌دان بدرێنه یاسا.
له كاتی خوێندنه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی له مزگه‌وتی گڵه‌زه‌رد له سلێمانی به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌باس وتاری هه‌ینی خوێنده‌وه، له وتاره‌كه‌دا داوای كرد، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له سلێمانی هه‌یه پێویسته هێوربكرێته‌وه‌و، له ناو وتاره‌كه‌دا چه‌ند كه‌سێك ده‌نگیان كرد‌و، داوایان له مامۆستا كرد وتاره‌كه‌ی كۆتایی پێ بهێنێت.
هه‌مان شت ده‌رهه‌ق مامۆستا شێخ ئومێد كرا له مزگه‌وتی به‌ختیاری.
له‌و باره‌وه لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان داوا ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه بدرێنه دادگا، چونكه ئه‌و كاره سوكایه‌تیكردنه به پیرۆزی مزگهوتو مامۆستایانی ئایینی.
مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان له لێدوانێكی تایبه‌ت به سایتی زانایان داوای كرد، دادگا رۆڵی خۆی ببینێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن، چونكه ئه‌و كاره سوكایه‌تیكردنه به حه‌ره‌می مزگهوتو وتاری هه‌ینییه‌و، سابیقه‌یه‌كی خراپه، پێویسته هاووڵاتیانیش پێش ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان رێگیری لێ بكه‌ن.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی زانایان گووتی: كاتێك هه‌ره‌شه له چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی كرا، ئێمه ناره‌زایی خۆمان دهربریو به تووندی ئیدانه‌مان كرد، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ كراوه زۆر له‌ویش خراپتره، چونكه كه‌سه‌كان به ئاشكرا كاره‌كه‌یان كردووه، بۆیه وێرای ئه‌وه‌ی زۆر به تووندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، وه‌كو یه‌كێتی زانایانیش داوا ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌سانه‌ن ده‌ستنیشان بكرێن‌و، یاسا رۆڵی خۆی له به‌رامبه‌ریان ببینێت.
|