فه‌رمانبه‌رانی ئه‌وقافی سۆران له‌ یای هه‌ڵه‌بجه‌ خوێن ده‌به‌خشن

راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
له‌ یادی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران به‌شداریان كرد له‌ هه‌ڵمه‌تی خوێن به‌خشین بۆ تووشبوان به‌ نه‌خۆشی تالاسیمیا و پتر له‌ 22 بوتڵ خوێنیان به‌خشی.

هه‌ر له‌ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ خه‌مناكه‌ی كوردستان، له‌ بڵندگۆی مزگه‌وته‌كان له‌ كاتژمێر 11 بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك قورئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه‌ و له‌ دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیش مامۆستایانی ئایینی و فه‌رمانبه‌ران، 5 ده‌قیقه‌ وه‌ستان بۆ رێزگرتن له‌و یاده‌ و قوربانییه‌كانیان.