له سه‌ردانێكی مه‌یدانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان بۆ لقی سلێمانی رۆڵی زانایان له‌و ده‌ڤه‌ره به‌رز نرخێندرا.
شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، كه له مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سهرۆكو شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان پێكهاتبوون.
له سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له لێژنه‌ی راوێژكاری یه‌كێتی زانایان‌و لقی سلێمانی‌و ئه‌وقافی سلێمانی به‌سه‌ر كرده‌وه.
له ئه‌وقافی سلێمانی ده‌ستخۆشیان له به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سلێمانی كرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له‌گه‌ڵ لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی هه‌یه.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی به‌رفراوانی نێوان لێژنه‌ی راوێژكاری‌و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توای سلێمانی‌و بهرپرسو كارگێر‌و ئه‌ندامانی لقی سلێمانی به‌سترا، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به گه‌رمی ده‌ستخۆشی له مامۆستایایانی ئایینی سنووری سلێمانی كرد، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی ئه‌و شاره رۆلێكی مه‌زنی ئیجابیان هه‌بوو، له هێوركردنه‌وه‌و دروستكردنی برایهتیو تهباییو دوورخستنه‌وه‌ی تووند‌و تیژی، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كرده‌وه، پێویسته هه‌موومان هه‌رچی مامۆستای ئایینییه جا هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌بێت یه‌كریزی زانایانی ئایینی بپارێزین‌و دروستبوونی پارچه پارچه‌یی ریزه‌كانی زانایان له به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستایان نییه.
|