له توێژینه‌وه‌یه‌كیدا نووسه‌رو توێژه‌ر مامۆستا عه‌بدولره‌حمان سدیق باسی یاده‌كانی نه‌ورۆز ده‌كات.
له توێژینه‌وه‌كه‌یدا نووسه‌ر پێی وایه به درێژایی مێژووی خه‌لافه‌ته‌كانی ئیسلامی یادی نه‌ورۆز له جیهانی ئیسلامی كراوه‌ته‌وه‌و، كه‌س رێگیری لێ نه‌كردووه، هه‌ر یه‌ك له ئیمامی عهلیو خهلفیهكانی عهباسیو ئومهویو دیاری نه‌ورۆزیان قبوڵ كردووه.
سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵگانه‌ی كه بۆ رێگیری له‌و یاده ده‌خرێنه روو، پێی وایه لابهلایینه نه‌ك زاتی، چونكه كاتێك پێغه‌مبه‌ر ته‌نها جه‌ژنی ئایینی به جه‌ژن ناو دهباتـ مه‌به‌ستی جه‌ژنی ئایینییه، ئێمه‌ش هه‌مومان ئه‌و رایه‌مان هه‌یه، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر له خودی خۆیدا حه‌رام بووایه چۆن له سه‌رده‌می خهلفیهكانو ئیمامه‌كان به‌بێ ده‌نگی تێده‌په‌ری.
هه‌روه‌ها توێژه‌ر ته‌واوی ئه‌و به‌ڵگانه دێنێته‌وه، كه له‌سه‌ر نه‌ورۆز هاتوونه‌و به وردی شیان ده‌كاته‌وه.
بۆیه خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ده‌توانێت له سایتی زانایان به‌شی كتێبخانه ته‌واوی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بخوێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان.
یان له‌م لینكه‌ی خواره‌وه بیخوێنه‌وه:
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=14&scheme= |