عه‌بدولفه‌تاح مورو كه‌سایه‌تی ئیسلامی‌و بیریار‌و بانگخوازی ئیسلامی توونسی، كه یه‌كێك بوو له ئه‌ندامه باڵاكانی بزووتنه‌وه‌ی راپه‌رینی توونسی، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی كه‌ناڵی بی بی سی عه‌ره‌بی، كه شه‌وی رابردوو بڵاوی كرده‌وه، له به‌شێكیدا تیشكی خسته سه‌ر مزگهوتو سیاسه‌ت، ئه‌و پێی وابوو ناكرێ مزگهوتو سیاسهتلێك جودا بكرێنه‌وه، چونكه سیاسه‌ت له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه به‌رێوه‌بردنی ژیا‌و دروستكردنی خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیانه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دروست‌و قایم، بۆیه پێویسته مزگه‌وت له‌و بواره قسه‌ی بۆ بكرێت، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت مزگه‌وت بۆ كاری حزبی به‌كار بێت، یان سیاسه‌تی لایه‌نێك له په‌نای وتاری هه‌ینییه‌وه جوان بكرێت، بۆیه پێویسته مزگه‌وت هه‌میشه سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت‌و، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ببیته پاشكۆی هیچ حزب‌و لایه‌نێك. |