سه‌ر له ئێواره‌ی 24/3/2011 له ژێر چاوێری وه‌زیری ئهوقافو كاروباری ئاینی رێزدار ( حاجی كامل ) ، به‌سه‌رپه‌رشتی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایانی ئاینی‌و ، به‌رپرسانی حزبی‌و ، حكومی‌و ، جه‌ماوه‌رێكی زۆر ، ئاهه‌نگی به‌خشینی بروانامه‌ی زانستی ( الإجازه العلمیه ) ، به‌خشرا به‌و به‌رێزان ( 1- كاك مه‌لا برهم ابوبكر أحمد ته‌كیه‌یی ، 2- كاك مه‌لا تحسین عبدالله حسین گهلیاوهیی ، 3-كاك مه‌لا ئازاد محمد حسین دۆنگزاوهیی ، 3-كاك مه‌لا محمد عپمان عبدالرحیم گڕاوی ) ، سه‌رتا ئاهه‌نگه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد ، دواتر وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن مامۆستای بهروانامهدهر ماموستا مه‌لا عبدالله مه‌لا رسول پێشكه‌ش كرا ، پاشان به‌رێز وه‌زیری ئهوقافو كاروباری ئاینی ( حاجی كامل ) وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و، تیایدا پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ زانایانی ئاینی دوپات كرده‌وه ، دواتر وتاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لاین به‌رێز ( شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ) به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، پێشكه‌ش كرا ، تیایدا وێرای پیڕۆزبایی كردنیان له‌و به‌رێزانه ، هیوای خواست مامۆستایانی بڕوانامه وه‌رگر ببنه خه‌مخۆرو ، دڵسۆزی ئاینی ئیسلامی پیرۆزی و دڵسۆزی خاك‌و نیشتمان ، پاشان وتارێك له‌لاین به‌رێز ( مه‌لا بشیر خلیل حداد ) خوێندرایه‌وه ، دواتر ئاهه‌نگه‌كه كۆتای هات به خوێندنهوهیو به‌خشینی بروانامه‌ی زانستی (الإجازه العلمیه ) له‌لایه‌ن مامۆستای بروانامه ده‌ر .
|