له‌باره‌ی (گه‌شت و سه‌یران) ه‌وه‌ به‌ کورتی

 

 

یه‌که‌م: گه‌شت و سه‌یران ئه‌گه‌ر تێکه‌لاوی ناشه‌رعی و ره‌فتاری ناشیرین و نادروستی تێدا نه‌بێت کارێکی حه‌ڵال و دروسته‌و به‌لکو په‌سه‌ندیشه‌ (قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ ثُمَّ اللَّهُ يُنْشِئُ النَّشْأَةَ الْآخِرَةَ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ) العنکبوت، 20 .



دووه‌م: ته‌نها رۆژی نه‌ورۆزو رۆژانی هه‌ینی کاتی سه‌یران نیه‌، ده‌کرێ له‌هه‌ر کاتێکی تردا بچینه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌تایبه‌ت که‌ رۆژانی نه‌ورۆزو هه‌ینی خه‌ڵکێکی زۆر ده‌چنه‌ ده‌رو رێگاو بان و سه‌یرانگاکان ‌به‌ر ناکه‌ون بۆ که‌سێک خه‌می دین و که‌سایه‌تی خۆی بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گونجاو نیه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه.

 

سێیه‌م: خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: (وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ) واته‌: سه‌رزه‌وی تێک مه‌ده‌ن و خراپه‌کاری تێدا بلاو مه‌که‌نه‌وه‌ .



هه‌رکام له‌وانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌کرێ وه‌ک نموونه‌ی تێکدانی زه‌وی ته‌ماشا بکه‌ین که‌ خوای گه‌وره‌ له‌و ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ دا قه‌ده‌غه‌ی کردووه‌:



شکاندنه‌وه‌و برینی لقه‌ دارێک

 
یان
سوتاندنی په‌رژین و پاوانێک


یان
پیس کردنی رووبارو سه‌رچاوه‌ی ئاوێک


یان
شێلان و ژێر پێ خستنی ده‌غل و دانی جوتیارێک


یان
به‌جێ هێشتنی زبڵ و خاشاک له‌ هه‌وارو جێ حه‌سانه‌وه‌و ژێر سێبه‌ری دارێک 



یان و یان و ده‌یان نموونه‌ی تری له‌و جۆره‌...



هه‌روه‌ها له‌ بیریشمان نه‌چێت:

تێکدان و شێواندنی سروشتی پاک و جوانی کوردستان، گوناهه‌... تاوانه‌... خیانه‌ت و ناپاکیه‌، به‌رامبه‌ر به‌ نیعمه‌ته‌کانی خواو ئایین و نیشتمان .