ڕاگه‌یاندنی لق :
به‌رواری 20/3 سهردانبَكی نوێنه‌رانی زۆربه‌ی دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری پشدهروبیتوێن سازكرا بۆلای
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردوستان له ( مصیف صلاح‌الدین ) كه‌نوێنه‌رانی زۆربه‌ی داموده‌زگا حكومی و حیزبی و
رێكخراوهپیشهیی وجه‌ماوه‌ریه‌كان وئهشراف وپیاوماقوڵانی هه‌ردووك ده‌ڤه‌ری له‌خۆ گرتبو .
شاندێكی لقیشمان كه‌پێكهاتبو له لێپرسراوی لق م . ملا أحمدی خانقای قه‌ڵادزێ و هه‌ردوك كارگێڕانی لق : م . ملاعلی ئاوه‌ژه‌یی و
م . ملا سید عبدالرحمــن .
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه دانیشتنه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نزیكه‌ی دووكاتژمێری خایاند سوپاس‌و
پێشنیار‌و داواكاریه‌كانی ئاماده‌بوان پێشكه‌ش كرا‌و بهپشوێكی درێژ‌و سنگێكی فراوانه‌وه گوێی بۆ داواكاریه‌كان
گرت وبه‌ڵێنی دا كه به‌پێی توانا هه‌وڵی جێبه‌جێكردنیان بدات .لێپرسراوی لقیشمان له‌وته‌یه‌كدا داوای كرد كه له
بودجه‌ی كوردوستان خه‌ڵكی بێ وه‌زیفه‌و بێ كارموچهیهكیان بۆدابین بكرێت چونكه زۆربه‌ی گله‌یی خه‌ڵك ئه‌وه‌یه
كه له‌م حكومه‌ته هیچ سودێكی ماددی پێناگات . وه‌داوای ئه‌وه‌شی كرد كه له‌شاره‌وانی قه‌ڵادزێ هه‌زار مه‌ته‌ر
ئهرزهمان وه‌رگرتووه بۆبینایهی لق و فتواو ناوچه‌كان به‌ڵكو به‌ڕێز سرۆكی هه‌رێم هیممه‌ت بكات بۆ دروستكردنی
سه‌ردانه‌كه به‌خۆشحاڵی سهركهوتانهكۆتایی پێهات. |