عیده: واته ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی، عیده له شه‌رعدا ناوه بۆ كاتێكی دیاری كرا‌و، كه‌ئافره‌ت تییایدا چاوه‌ڕێی شوو كردنه‌وه ده‌كات یان بریتیه له‌خۆ ڕاگرتنی ژن به‌بێ مێرد. یان بریتیه له‌و ماوه‌یه‌ی كه خودا‌و پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) دیاریان كردوه پاش ته‌ڵاق دانی ئافره‌ت یان مردنی مێرده‌كه‌ی كه پێویسته ئافره‌ت چاوه‌ڕوانی بكات یان ناوه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ئافرت تیایدا چاوه‌ڕێ دهكاتو شوو ناكاته‌وه دوایی مردنی مێرده‌كه‌ی یان لێك جودا بوونه‌وه‌ی به‌هۆی ته‌ڵاق یان فه‌سخ له‌مێرده‌كه‌ی یان ئه‌و ماوه‌یه‌یه كه خودای گه‌وره به‌ئایه‌تی قوڕئانی واجبی كردوه, كه ژن چاوه‌ڕوان بكات تاكو بزاندرێ كه هیچی له‌منداڵداندا نییه دڵنیابێ به‌ته‌واوی پاك بۆته‌وه‌و پاش ماوه‌ی ژن‌و مێردایه‌تی پێوه نه‌ماوه, یان عیده له‌سه‌ر ژمێرییه‌وه هاتوه واته ژماردنی ئه‌و پاك‌و پیسیانه‌ی یان ئه‌و مانگانه‌ی كه تێیدا بێ‌نوێژ دهبێوپاك ده‌بێته‌وه. یان كاتێكی دیاری كراوه بۆ كۆتایی هاتن به‌پاش ماوه‌ی ئه‌و هاوسه‌ر گیرییه یان كه ئافره‌ت ژیانی هاوسه‌ری نه‌ما ده‌بێ ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێ بكات كه بتوانێ جارێكی تر شوو به‌كه‌سێكی تر بكاته‌وه, یان فه‌رمانێكه كه خودای گه‌وره بۆ عیبادهتو خواپه‌رستی دایناوه, وه‌ك به‌ندایه‌تی كردن بۆ خودای گه‌وره وه‌هایه گه‌ر عیدهش عیبادهتو خوا په‌رستی بێ ئه‌وه ده‌بێته هۆی كه‌فاره‌تی گوناهانو پاداشتی گه‌وره‌ی دوا رۆژیش مسۆگه‌ر ده‌كات, له‌و ماوه‌یه‌شدا گرێ به‌ستی هاوسه‌ر گیری كرد ئه‌وه ئه‌و گرێبه‌سته به‌تاڵه‌و نادروسته هه‌تا ئه‌و كات‌و ماوه‌یه تێده‌په‌ڕێ. یان له‌به‌ر په‌رۆشیه‌تی بۆ مێرده‌كه‌ی كه وه‌ك تهعزییهداری بۆ له‌ده‌ست دانی مێرده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر به‌هۆی مردنی پیاوه‌كه‌یه‌وه بوو ئه‌وه ئه‌و عیده‌یه وه‌فایه‌كه بۆ مێرده‌كه‌ی‌و بیر كردنه‌وه‌ی نیعمه‌تی هاوسه‌ر گیرییهو چاودێری به‌ر ژه‌وه‌ندی كه‌سوكاری مێردهكهشیهتی وه جۆره خهمبارییهكیشه بۆ نه‌مانی ئه‌و هاوسه‌ر گیرییه. كه‌واته هه‌ر كاتێك جیا بوونه‌وه له به‌ینی ژن‌و مێرد ڕویدا جا به‌مردن یان ته‌ڵاق یان (خلع) بێ ئه‌وه (عیده) ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی له‌سه‌ر ژنه‌كه واجب ده بێ ئه‌مه‌ش قاعیده‌یه‌كی شه‌رعیه0 ئه‌وانه‌ی كه عیدهشیان له‌سه‌ر نییه : 1- ئافره‌تێك پێش گواستنه‌وه ته‌ڵاق درابێ. 2- بۆ ئافره‌تی كافریش ڕای جیاواز هه‌یه ده‌خوا ئه‌وانیش عیده‌یان له‌سه‌ره یان نا, بۆچونی حه‌نه‌فیه‌كان ئه‌وان عیده‌یان له‌سه‌ر نییه, به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته ئه‌هلی كتاب بوو وه خێزانی پیاوێكی موسڵمانیش بوو ئه‌وه عیده‌ی له‌سه‌ره له‌به‌ر خاتری مێرد‌و منداڵی بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوی نه‌سه‌ب نه‌بێ به‌ڵام بۆ چونی (جمهوری) زانایان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانیش عیده‌یان له‌سه‌ره له‌به‌ر گشتگیری ئایه‌ته‌كه, كه ده‌فه‌رموێ[وَالْمُطَلَّقَاتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ ثَلَاثَةَ قُرُوءٍ ] بقره 228 0 3- وهعییده بۆ ئافره‌تی زیناكه‌رو فاحیشه‌و خۆ فرۆشیش نییه, گه‌ر ئافره‌تێكی زیناكه‌ر حامیلهبێ ده‌توانێ خۆی له‌كه‌سێكی تر ماره بكاته‌وه به‌بێ دانانی حه‌مله‌كه‌ی, وه دروسته جیماعیشی له‌گه‌ڵ بكرێ چونكه تۆوی زینا هیچ ڕێزێكیشی نییه, 4- پیاو عیده‌ی له‌سه‌ر نییه ده‌توانێ له‌دوای لێك جودابوونه‌وه هه‌ر ڕاسته‌وخۆ ژن بهێنێته‌وه ته‌نها له‌دوو حاڵه‌تدا نه‌بێ كه وه‌ك شێوه‌ی عیده ناتوانێ ده‌ست به‌جێ ژن بهێنێته‌وه : (1) له‌و حاڵتهی كه پیاوه‌كه چوار ژنی هه‌یه‌و یه‌كێكی ته‌ڵاق داوه شه‌رعه‌ن بۆی نییه ژنی پێنجه‌م بهێنێته‌وه هه‌تا عیده‌ی ژنی چواره‌می ته‌واو نه‌بێ. (2) ئه‌گه‌ر ته‌نها هه‌ر یه‌ك ژنی هه‌بێ به‌ڵام ویستی خوشكی ئه‌و ژنه ماره بكا هه‌تا عیده‌ی خوشكی ئه‌و ژنه ته‌واو نه‌بێ شه‌رعه‌ن ناتوانی ماره‌ی بكات. حیكمه‌تی عیده : - بۆ زانینی خاوێنی منداڵدانی ئافره‌ته بۆ پاك بونه‌وه‌ی ڕهحهمه, بۆ ئه‌وه‌ی نهسهبهكان تێكه‌ڵاو نه‌بن. - زیاده ئحتیات كردنه له‌پاك بونه‌وه‌ی منداڵدان له‌به‌ر ئه‌گه‌ری ڕودانی شتی شاز‌و ده‌گمه‌ن. - ئاماده كردنی ههلو فورسهتێكیشه بۆ ژن‌و مێرد بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی ئه‌گه‌ر په‌شێمان بوونه‌وه. - گه‌وره كردنی گرێبه‌ستی هاوسه‌ر گیرییه كه هه‌ڵناوه‌شێته‌وه تاپاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر نه‌بێت. - یان به‌خشینی كاتێكه بۆ مێرده‌كه گه‌ر په‌شیمان بۆوه بتوانێ وه‌ك (رجعه) بیگه‌ڕێنێته‌وه لای خۆی ئه‌گه‌ر ڕه‌شه‌بای ڕق‌و كینه‌كه‌ی كۆتای هات. - یان ئه‌و عیده‌یه وه‌فایه‌كه له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌كه‌وه بۆ پیاوه‌كه‌ی. - یان ئاشكرا كردن‌و ده‌ر بڕینی ئهسهفێكه له‌سه‌ر نهمانو نیعمه‌تی ئه‌و هاوسه‌ر گیرییه. - یان بۆ پاراستنی سومعه‌و ئابڕووی ئه‌و ئافره‌ته‌یه هه‌تا نه‌بێته شوێن‌و پاش ماوه‌ی قسه‌ی خه‌ڵكی, وه باش ترین وهفاشه كه ئافره‌ت بیسه‌لمێنێ كه چه‌ند دڵسۆزه بۆ مێرده‌كه‌ی هه‌ر به‌مردنی مێرده‌كه‌ی هه‌موو شت له‌بیر ناكات, نه‌ك وه‌ك ئه‌و بێوه‌فاییه‌ی ئه‌و روپا. - یان ئاشكراكردنی پرسه‌ی ماته‌مینیه له‌سه‌ر لاچونی ئه‌و نیعمه‌ته كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێ به‌ستی هاوسه‌رگیرییه. - یان قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ریته‌ی سه‌ر ده‌می نه‌فامییه كه ده‌یان سه‌پاند به‌سه‌ر ئافره‌ت له پاش مردنی مێرده‌كه‌ی كه ده‌بێ یه‌ك ساڵ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی زیندانی بكات. - ئافره‌ت له‌كاتی عیدهیدا په‌یوه‌ندی بههاوسهرهكهیهوه هه‌ر هه‌یه‌و پێویسته چاوه‌ڕێی ته‌واو بونی ئه‌و عیده‌یه بكات, دوایی ته‌واو بونی چی ده‌وێ باوا بكات چونكه پیاوه‌كه ده‌توانێ بیگه‌ڕێنێته‌وه ژێر نیكاحی خۆی له‌ته‌ڵاقی ڕجعیدا پێش ته‌واو بونی عیدهكهی. - ئه‌گه‌ر ژنه‌كه منداڵ بوو یان زۆر پیر بوو ئه‌وه حیكمه‌ت له‌بونی عیده عیبادهتو خوا په‌رستیه بهندایهتیو گوێڕایه‌ڵی خودای گه‌وره‌یه, هه‌روه‌ها به گه‌وره سه‌یر كردنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییه‌و ئیحتیا‌ت كردنیشه له‌پاك بونه‌وه‌ی منداڵدان چونكه ئه‌گه‌ری ڕوو دانی شتی ده‌گمه‌نیش هه‌ر هه‌یه. مه‌به‌ست لهعیدهش: بۆ دڵنیابوونه له‌وه‌ی كه ئه‌و ئافره‌ته سگی نییه, نه‌ك شوو بكاته‌وه‌و سگی هه‌بێ یان ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌كه به‌ته‌ڵاقی (رجعی) بوو ههلو فورسهتێك هه‌یه بۆ په‌شێمان بوونه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یان كه پیاوه‌كه مرد ئه‌وه نیشانه‌ی وه‌فاو سۆز‌و خۆشه‌ویستی ئافره‌ته‌كه‌یه كه تاماوه‌ی (4) مانگ و (10) ڕۆژ شوو ناكاته‌وه‌و په‌له ناكات, ئه‌مه‌ش فه‌رمانێكی خوداییه‌و نابێ ئافره تی ئیماندار په‌له بكات. له‌كاتی عیده‌دا چی له‌سه‌ر ئافره‌ت پێویسته: نابێ داخوازی بكرێ‌و نهداخوازیش قبوڵ بكات, نهمارهش بكرێ‌و نهشووش بكات[ ته‌نها كینایه دروسته ] ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له‌ماوه‌ی عیدهیدا له پیاوێك ماره بكرێت ئه‌وه ئه‌و ماره بڕینه دروست نابێ‌و بۆپیاوهكه حه‌ڵاڵ نابێ‌و به‌تاڵه ته‌نها بۆ مێردی خۆی دروسته له‌كاتی عیده‌دا ماره‌ی بكاته‌وه ئه‌گه‌ر به‌ته‌ڵاقی (خلع) ته‌ڵاق درابێ واته له‌سه‌ر ماڵ بێ. عیده دوو جۆره : (1)عیده‌ی كۆچكردن‌و مێرد مردن: 1- گه‌ر حامیله بوو ئه‌وه عیدهكهی به‌دانانی منداڵه‌كه‌یه‌تی جا ماوه‌كه‌ی كورت بێ یان درێژ . 2- گه‌ر حامیلهش نه‌بوو ئه‌وه به‌چوار مانگ و ده شه‌وو ڕۆژ كۆتایی دێ, پیاوه‌كه چوبێتهلای یان نه‌چوبێته لای ده‌بێ ئه‌و ماوه‌یه چاوه‌ڕێ بكات دوای ئه‌وه ده‌توانێت شوو بكات. (2) عیده‌ی تهڵاقو لێك جیابوونه‌وه : بریتیه له‌و عیدهیهی كه پێویسته ئافره‌ت چاوه‌ڕوانی ته‌واو بونی بكات له‌كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌ر گیریهكهیان یان ته‌ڵاقدانیان پاش چونهلاو (دخول ) پێكردنیان. 1- ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته ته‌ڵاق دراوه سگی هه‌بوو ئه‌وه عیدهكهی به‌دانانی منداڵه‌كه‌یه‌تی, ئه‌گه‌ر به‌یانی ته‌ڵاقی دار‌و پاش نیوه‌ڕۆ منداڵه‌كه‌ی بوو ئه‌وه عیدهكهی ته‌واو ده‌بێ. 2- ئه‌گه‌ر سگی نه‌بوو ئهوهعیدهكهی بریتیه لهتێپهر بوونی سێ (3) پاكی له‌پاش جیابونه‌وه. 3- ئه‌گه‌ر سوڕی مانگانه‌شی نه‌بوو له‌به‌ر منداڵی یان له‌به‌ر پیری ئهوهعیدهكهی به‌تێپه‌ڕ بوونی سێ (3) مانگه له‌پاش جیا بوونه‌وه. عیده‌ی ئافره‌تێك كه نه‌خۆشه‌و خوێنی بێنوێژیو خوێنی نه‌خۆشی لێ تێكه‌ڵاو بوه یان كاتی عادهبونی گۆڕانی به‌سه‌ر داهاتوه ئه‌وه عیدهكهی ویش گۆڕانی به‌سه‌ر دادێت له پاك‌و پیسی بۆ مانگ به‌ڵام چۆن ده‌ژمێردرێت؟ ئه‌مه كێشه‌یه له‌به‌ینی زانایاندا : 1- شافعیه‌كان ده‌ڵێن (3) سێ مانگ عیدهكهیهتی. 2-حه‌نه‌فیه‌كان ده‌ڵێن (7) حه‌وت مانگ عیدهكهیهتی. 3-مالیكیهكانیش ده‌ڵێن یه‌ك ساڵ عیدهكهیهتی. ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له‌كاتی عیدهیدا پاك‌و پیسیه‌ك یان دوو پاك‌و دوو پیسی بینی دوایی خوێنه‌كه‌ی وه‌ستاو پاك‌و پیسی نه‌دیته‌وه, ده‌بێ یه‌ك ساڵ له‌عیده‌دا بمێنێته‌وه‌و چاوه‌ڕێ بكات, ئه‌ویش پاش ته‌واو بوونی خوێنی حه‌یزه‌كه‌ی, دوایی ئه‌وه ده توانێ شوو بكاته‌وه, به‌ڵام له‌مه‌شدا دكتۆری شاره‌زاو پسپۆر ده‌توانێ ئه‌م نهێنیه ئاشكرا بكا‌و هێنده چاوه‌ڕێ نه‌بێ له‌وه‌ی كه ئافره‌ت پاك‌و پیسیه‌كی بینی یان دووانی بینی‌و دوایی خوێنه‌كه‌ی وه‌ستا, كه دكتۆر ده‌توانێ چاره‌سه‌ری ئه‌مه بكا‌و ئه‌م ئافره‌ته بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌متر چاوه‌ڕێ بكات. ئه‌گه‌ر پیاوێك ئافره تێكی ماره كرد‌و زانیشی لهعیدهدایهو هئافرهتهكهش هه‌ر ده‌یزانی كه عیده‌ی ته‌واو نه‌بوه ئه‌وه ئه‌و نیكاحه به‌تاڵه‌و به‌زینا بۆیان حیسابه‌و داری حهدیان له‌سه‌ره‌و مارهیشی تێدا نییه. جۆره‌كانی عیده: 1- ئافره‌تێك كه‌سكی هه‌بێ عیدهكهی به‌هۆی مردنی مێردهكهیهوهبێ یان ته‌ڵاقه‌وه بێ ئه‌وه به‌دانانی منداڵه‌كه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر سكه‌كه‌ی دوانه بوو ئه‌وه به‌دانانی منداڵی یه‌كه‌م عیدهكهی ته‌واو نابێ هه‌تا ئه‌وی تریش دانه‌نێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك منداڵ بوو گه‌ر منداڵه‌كه‌ی دانا زیندوو بێ یان مردوو ته‌واو دروست بوو بێ یان ناته‌واو گیانی به‌به‌ر داكرابێ یان نهْ ئه‌وه عیدهكهی هه‌ر كۆتای دێت. 2- ئافره‌تێك كه مێردی مردبێو سكی نه‌بێ عیدهكهی چوار مانگ‌و ده شه‌وه یان ڕۆژه. 3- ئافره‌تێك كه بێ‌نوێژی به‌سه‌ر دابێ گه‌ر لێك جودابوونه‌وه‌كه به‌ته‌ڵاق بێ یان فه‌سخ بێ یان خلع بێ عیدهكهی (3) سێ پاك‌و پیسیه سێ بێنوێژییه0 4- ئافره‌تێك كه نه‌كه‌وێته سوڕی مانگانه‌وه له‌به‌ر منداڵی یان له‌به‌ر پیری ئه‌وه عیدهكهیان سێ (3) مانگه. 5- ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ته‌ڵاق درا وه له‌وانه‌ش بوو كه بێ‌نوێژ ده‌بوو به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا بێ‌نوێژی نه‌بینی له‌عاده‌تی خۆی وه نه‌شی زانی هۆكاره‌كه‌ی چیه؟ ئه‌وه ده‌بێ ئه‌و ئافره‌ته یه‌ك ساڵ چاوه‌ڕوانی بكات نۆ (9) مانگ بۆ ئه‌وه‌یه كه پاكی منداڵدانی (رحمی) ده‌ركه‌وێت, ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا منداڵی بوو ئه‌وه پاكی منداڵدانی به‌وه ده‌زانرێت پاش ئه‌و نۆ مانگه‌ش عیده‌ی ژنی هیوا بڕاو ئه‌كێشێ كه سێ (3) مانگه. 6- ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه مێرده‌كانیان بزر بووه ئه‌گه‌ر پێت وابوو یان دڵنیا بووی، كه مردوه ئه‌وه عیدهكهی چوار (4) ساڵه دوایی عیده‌ی مردنیشی كه(4) مانگ و (10) ڕۆژه, به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێت دوور بوو زانیشت ماوه ئه‌وه ده‌بێ نه‌وه‌د (90) ساڵ چاوه‌رێ بكه‌ی له‌گه‌ڵ چوار مانگ و ده شه‌ویش, به‌ڵام گه‌ر نه‌فه‌قه‌ی نه‌دا ئه‌و ئافره‌ته ده‌توانێ له‌لای حاكم فه‌سخی ئه‌و نیكاحه بكات. كـــهی عــــــیده ده‌ست پێده‌كات؟ 1-بۆچونی (جمهوری ) زانایان له‌كاتی په‌یدابوونی هۆكاره‌كه كه ته‌ڵاقه یان مردنه له‌و كاتوساتو وه‌خته‌دا ده‌ست پێده‌كات. 2-هه‌ندێكیش ده‌ڵێن له‌و كات‌و وه‌خته‌دا ده‌ست پێده‌كات كهئافرهتهكه له‌و مه‌سه‌له‌یه ئاگادار ده‌كرێته‌وه 0 ئه‌گه‌ر تاماوه‌ی چه‌ند ڕۆژو مانگیش نه‌زانێ، ئه‌و كاته‌ی كه‌ده‌زانێ ته‌ڵاق دراوه یان مێرده‌كه‌ی مردووه عیدهكهی ده‌ست پێده‌كات ، (كه‌ئه‌مه‌ش بۆ چونی زاهیریهكانه ) ئه‌دی ده‌بێ حیــــــكمــــهت و مه‌به‌ست له‌عیده‌دا چی بێ ؟ زانستی نوێ ئاشكرای كردوه (سپێرم ) تۆوی هه‌ر پیاوێك له‌هی پیاوێكی تر جیاوازه، هه‌ر وه‌كو چۆن په‌نجه مۆری كه‌س له‌كه‌س ناچێ، تۆوی هه‌ر پیاویًكیش كۆدو نه‌هێنی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، له به‌رامبه‌ر ئه‌ویش دا له‌شی ئافره‌ت وه‌كوو كۆمپیوته‌رێك كۆدو نه‌هێنی تۆوی هاوسه‌ره‌كه‌ی لای خۆی تۆمار ده‌كات، گۆرانی كۆدو نههێنیهكانیش وه‌ك ئه‌وه وایه كه ڤایرۆسێك چوبێته ناو كۆمپیوته‌رێك بۆیه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌له‌شی ئافره‌ته‌كه به‌جێ ده‌هێڵێت و توشی نه‌خۆشی شیر په‌نجه‌ی منداڵدانی ده‌كات باشترین چاره‌ش بۆ دروست نه‌بونی ئه‌م كێشه‌یه لای ژنی مێرد مردوو یان ته‌ڵاق دراو مێرد نه‌كردنه‌وه‌یه تا ئه‌و كاته‌ی لاشه‌ی ئافره‌ته‌كه كۆدو نه‌هێنیه‌كانی مێرده‌كه‌ی له‌بیر ده‌چێته‌وه – كه‌ڕێك ده‌كاته ماوه‌ی چاوه ڕوانی (العده) كه قورئانی پیرۆز ئاماژه‌ی پێده‌كات. وه‌له قورئانی پیرۆزیشدا[عــــــــــــــــیده ] به‌سێ مانا هاتوه: 1- عیده‌ی ئافره‌تی ته‌ڵاق دراو یان مێرد مردوو. 2- بۆ ژماردنی مانگه‌كان (إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِنْدَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا). 3- له‌مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانیش (وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ). جیاوازی له‌به‌ینی [عیده و تربص ] 1- (عیده ) ته‌نها بۆ ئافره تی ته‌ڵاق دراوه. 2- (تربص) یش بۆ ئافره‌تێكه كه مێرده‌كه‌ی مردوه. |