دوای ئه‌وه‌ی له سلێمانی له رێگای مۆبایله‌وه هه‌ره‌شه له چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی كرا‌و، گولله به اڵی یه‌كێكیان وهندراو، هه‌روه‌ها له هه‌ڵه‌بجه مامۆستایان به‌ردباران كران‌و، له‌و كاته‌ی په‌ژینی مرۆییان له نێوان پۆلیس‌و خۆپیانده‌ران دروست كردبوو، كه له ئه‌نجامدا سه‌ری هه‌ندێكیان شكاو بریندار بوو، هه‌روه‌ها له كهلارو چه‌مچه‌ماڵیش مامۆستایان له ناو خۆپیشاندانه‌كان زۆر ئازار دران. یه‌كێتی زانایان زۆر به تووندی ئیدانه‌ی هه‌موو كاره‌كانی كرد.
سێ مامۆستای ئایینی له هه‌ولێر رایانگه‌یاندووه، كه له رێگای نامه‌ی مۆبایله‌وه هه‌ره‌شه‌یان لێكراوه، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان زۆر به تووندی ئیدانه‌ی دهكاتو، له‌و باره‌وه (مه‌لا نیاز راغب) به‌رپرسیاری لقی هه‌ولێری زانایان به سایتی (زانایان)ی راگه‌یاند: ئێمه خۆمان به بهرگریكارو خاوه‌نی هه‌موو مامۆستایانی ئایینی سنووره‌كه‌مان ده‌زانین‌و، بۆیه به‌بێ جیاوازی‌و ئینیتمای سیاسی به‌رگری له هه‌موویان ده‌كه‌ین، بۆیه وێرای ئیدانه‌كردنی تووندمان بۆ ئه‌و كاره به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین، كه ئێمه به‌رگری له‌و مامۆستایانه ده‌كه‌ین، پێشمان سه‌یره تا ئێستا ئه‌و ئه‌قلیه‌ته هیه به مۆبایل هه‌ره‌شه ده‌كرێ‌و ناتوانن راسته‌وخۆ قسه بكه‌ن. به‌ڵام ناتوانین هیچ كهسو لایه‌نێ: تۆمه‌تبار بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه نامه‌ن، لایه‌نێك یان كه‌سێكی دیار نییه.
|