وه‌ك چۆن ئه‌ستێره‌كان هۆكاری جوانی‌و ڕوناكی ئاسمانن زانایانیش ڕوناكی سه‌ر زهویمانن، ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره له‌خولگه‌ی خۆی لایداو ده‌رچوو ئه‌وا كاره‌ساتی سروشتی‌و وێرانكاری لێده‌كه‌وێته‌وه، وه‌ك ساڵانه فه‌له‌كناسان هه‌واڵی مه‌ترسیدار له‌و جۆره بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه فڵان ئه‌ستێره‌ی كلكدار نزیك بۆته‌وه له‌زه‌وی و مه‌ترسیداره، وه‌ك ئه‌وه‌ی له(14/2/2013) پارچه نه‌یزه‌كێك له‌خولگه‌ی خۆی ده‌رچوو پارچه‌كانی به‌ر بۆوه سه‌ر وڵاتی ڕوسیا‌و زیاتر له‌هه‌زار كه‌سی بریندار كرد‌و ترس‌و بیمی زۆری بڵاوكرده‌وه له‌ناو دانیشتواندا، كه ئه‌وه كۆتای جیهانه. دواتریش( ناسا) ڕای گه‌یاند كه ئه‌ستێره‌یه‌كی تریش له‌خولگه‌ی خۆی ده‌رچوه‌و به‌ره‌و زه‌وی دێت‌و به‌ڵام به(35000)كم دور له‌زه‌وی تێپهڕیكردو ئه‌م جاره‌ش ڕزگارمان بوو له‌مردنی به كۆمه‌ڵ به‌هۆی ده‌رچونی ئه‌ستێره لهخولگهكهی. لێره‌دا جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه، كه‌خودای تاقانه سوێندی خواردوه بهخولگهی ئه‌و ئه‌ستێرانه وه‌ك فه‌رمویه‌تی: (فَلَا أُقْسِمُ بِمَؤاقِعِ النُّجُومِ، ؤإِنَّهُ لَقَسَمٌ لَوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ)، وهلهبهرامبهر زیانه‌كانی ده‌رچونی ئه‌ستێره له‌ڕاڕه‌وی خۆی به‌هه‌مان شێوه‌یش ده‌رچونی زانای ئاینی لهخولگهو ڕێبازی خۆی هه‌مان وێرانكاری به‌دواوه‌یه‌و بگره زیاتریش، چونكه ماڵی دنیا‌و قیامه‌ت وێران ده‌كات. فیتنه‌ی زانایان، په‌رته‌وازه‌ی زانایان، بێ هه‌ڵوێستی زانایان له‌پرسه سه‌ره‌كیه‌كاندا، بێده‌نگی زانایان..،ماڵوێرانیه بۆ ژیان، ئه‌گه‌ر زانایان یه‌ك بونایه چ ڕویده‌دا له‌م دنیایه! له‌كاتێكدا هه‌موو ڕێبواری یه‌ك ڕێگان به‌ره‌و یه‌ك مه‌نزڵ، ئه‌ی بۆ نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی شه‌رعی خوا له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی باڵای فه‌توا مه‌رجه‌عێكی به‌هێز دروست بكه‌ین! بۆ خۆمان، بۆ ئه‌و برایه‌تیه ئیمانیه دروست نه‌كه‌ین؟! بۆ هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رشان نه‌كه‌ین؟ بۆ (قیل به‌سه‌ر قال)دا بده‌ین؟ بۆچی پینه‌و په‌ڕۆو ته‌فسیرو لێكدانه‌وه‌ی خراپ بكه‌ین؟ بۆ خۆمان بچوك بكه‌ینه‌وه بۆ هه‌ندێ پله‌و پۆستی به‌رژه‌وه‌ندی دونیا، كهبهوهش وه‌ك ئه‌ستێره كه‌دوچاری لادان و خزان دهبینو پاشان كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌كاتێكدا پله‌و پۆستی مه‌لایه‌تی ڕاسته‌قینه گهورهترینو به‌رزترینه!! |