ژیان وه‌ك ده‌ریایه‌ك وایه كه بته‌وێت مه‌له‌ی تێدا بكه‌یت, چه‌نده مه‌له‌وانیش بیت نا‌توانیت به‌رده‌وام بیت و گه‌ر بته‌وێت به ته‌نها مه‌له بكه‌یت، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ماندوو ده‌بیت و ده‌خنكێیت و.. به‌ڵام گه‌ر خۆت گه‌یانده كه‌شتیه‌ك چه‌نده شه‌پۆل و زریانه سه‌ركه‌شه‌كانی ئه‌و ده‌ریایه زۆر و به‌هێزبن, ده‌تپارێزێت و به سه‌لامه‌تی ده‌تگه‌یه‌نێته شوێنی مه‌به‌ست و ڕۆخی و كه‌ناری ده‌ریاكه.. جا گه‌ر مرۆڤ پشت و به‌رنامه‌ی نه‌بوو له ژیاندا, وه‌ك مه‌له‌كردن وه‌هایه به ته‌نها له‌ده‌ریادا, ئه‌و كه‌شتیه به‌رنامه‌یه‌كی دروست و ته‌واوه كه ئیسلامه و تێگه‌یشتنی لێی و، كهشتیوانهكهشی پێغه‌مبه‌ره (درودی خوای له‌سه‌ر بێت). بۆیه ژیان له‌ناو كه‌شتیی ئیسلامدا, گرنتیی پاراستنی ده‌روون و ژین و كه‌سێتیی ده‌كات و، له‌ناو ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌رییدا له‌نگه‌ری پێ ده‌گرێت. ئه‌و بابه‌ته‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت كه‌مێك له‌سه‌ری بدوێین چۆنێتیی هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی لاوانه –كوڕان و كچان– به‌رانبه‌ر یه‌كتری له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا به تایبه‌ت زانكۆ و په‌یمانگاكان و به تایبه‌ت تر كه سه‌ره‌تا هه‌نگا و ده‌نێنه ناویه‌وه زۆر پێویستی به وردی و ژیرییه‌كی باش هه‌یه تاكو نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه و ئه‌و دا‌و و ته‌ڵانه‌ی بۆیان ده‌نرێنه‌وه، بتوانێت خۆی لێ قوتار بكات. له ڕاستییدا له‌م سه‌رده‌مه‌دا له زۆر شوێندا زه‌مینه سازه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و به ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وێت. بۆیه له‌م په‌یام و نامه پهلهیهدا ده‌مانه‌وێت چه‌ند تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌و بابه‌ته تاكو گشت لاوان و قوتابیان به‌رچاو ڕوون بن و به ئاگری هه‌وره تریشقه‌ی باو و مۆدێلی خراپ نه‌سووتێن.. چونكه دوای سوتان گریان سوودی نیه و، هیچ كه‌سیش به‌زه‌یی پێدا نایه‌ته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستمان به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م خاڵانه‌یه: 1- هه‌ست به چاودێریی خوایی بكرێت و بزانرێت هه‌موو شتێك ده‌بینێت و تۆمار ده‌كرێت. 2- بیر له‌وه بكرێته‌وه كه متمانه‌یه‌كی ته‌واوت هه‌یه له لایه‌ن كه‌سوكار و ماڵه‌وه.. بۆیه ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته ده‌كرێیت و پاشان ده‌نێررێته ده‌ره‌وه.. بۆیه ده‌بێت چ خیانه‌تێكی كه‌م وێنه بێت كاتێك پڕكێشی (جورئه‌ت) بكرێت له‌به‌ر خاتری كه‌سێك كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت و كاتی، هه‌موو ئه‌وانه وه‌لا بنرێت و له‌ده‌ست بدرێت.. (له‌بابه‌تی: زه‌نگێك و چه‌ند سه‌رنجێك بۆ كوڕان و كچان ئه‌مه ڕوون كرایه‌وه). 3- هه‌ركارێك كرا، پێویسته ژیری به‌كاربهێنین و ته‌نها هه‌نگاوێك نه‌نێین بێ پرسی ئه‌و, چونكه حه‌قیقه‌تی عه‌قڵ ڕه‌نگه هیچ كات هه‌ڵه نه‌كات, گه‌ر له شتێكیشدا نه‌یپێكا, ئه‌وا سه‌رزه‌نشت ناكرێیت.. بۆیه پێویسته هه‌میشه وه‌ك هاوه‌ڵ و مامۆستایه‌كی دڵسۆز چاو‌دێر بێت و له ده‌ره‌وه و دووره‌وه ته‌ماشای خۆمانی پێ بكه‌ین, ئه‌وكات ئه‌ویش بوێرانه و دڵسۆزانه هه‌موو كه‌م و كووڕییه‌ك ده‌ست نیشان ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌وكاره, ئه‌و وته‌یه, كرداره, ڕه‌فتاره, جل و به‌رگه, سیفه‌ته, مامه‌ڵه‌یه, هاوڕێیه‌تیه .... هه‌ڵه‌یه یاخود ته‌واو و دروسته.. مانای شتێكیش گونجاو و دروست نه‌بێت, ڕێگرییت لێ ده‌كات و دوورت ده‌خاته‌وه لێی.. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیمامی عه‌لی –خوای لێ ڕازی بێت- پێناسه‌یه‌كی جوانی عه‌قڵ ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: (ماعَقَڵهُ النّاسَ عمّا لایبغی)، واته: (ڕێگریی خه‌ڵك ده‌كات له‌وه‌ی كه پێویست ناكات). بۆیه زۆر پێویسته بزانرێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كرێت, دواتر عه‌قل كاری لێپرسینه‌وه‌یشی پێ بسپێردرێت, واته پیاچوونه‌وه‌ی كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی بكات و باش و خراپ وه‌ك خۆی ده‌ست نیشان بكات و, باشه‌كان په‌ره پێبدات و هه‌وڵ بدات ناباشهكانیش كه‌م بكاته‌وه.. گه‌ره‌كه ڕێز و گه‌وره‌یی و كه‌سێتیی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات و ئاگای له گوفتار و كردار و ڕه‌فتاری بێت.. چونكه گه‌ر ته‌نها كه‌لێنێكی كه‌میش دروست ببێت له ڕێز و شهخسیهتدا, كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه كه به‌سه‌ریدا هاتووه و, به ئاسانییش ناتوانرێت ئه‌و برینه ساڕ‌ێژ بكرێت.. هه‌رشتێك كه‌مترین زیانی هه‌بێت بۆ ئه‌م لایه‌نه, پێویسته له ده‌ستی هه‌ڵبێین و ته‌واو دوور بكه‌وینه‌وه.. چونكه كه‌سێتی مرۆڤ له هه‌موو ئه‌وشتانه مه‌زنتره, ئیمامی شافیعییش (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: گه‌ر خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد زیانی بۆ شه‌خسیه‌تم هه‌بێت, ئه‌وا تاماوم یه‌ك قوم ئاوی سارد ناخۆمه‌وه)!! گرنگه پێش كه‌وتنه ناو هه‌ڵه‌وه بیرمان ببێت, چونكه كه ده‌ست سووتا و چزا به ئاگره‌كه‌دا, دوایی فوو لێ كردن و گریان سوودی نابێت, ئه‌وكاتیش ده‌بێت به ژێر ئازار و بارێكی قورسی ویژدانی خۆیه‌وه و هه‌ندێك جایش به‌ره و نه‌خۆشیی ده‌روونی و خه‌مۆكی و.. ده‌بات.. بۆیه زۆر پێویستمان به ڕاوێژ و پرسی عه‌قڵه له هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وت و جل و به‌رگ و.. مرۆڤی ژیر، عه‌قڵی له پێش كردار و گوفتاریهوهیهتی, هه‌ركاتێك ویستی كارێك ئه‌نجام بدات. یاخود وته‌یه‌ك بڵێت, ئه‌وا به ناو فلته‌ری عه‌قڵیدا ده‌یبات و ده‌یپاڵێوێت و ئنجا به پاڵفته‌یی ده‌یكات یان ده‌یڵێت, ئه‌وكاتیش ده‌ره‌نجامێكی خراپی نابێت و لێی په‌شیمان نابێت.. به‌ڵام مرۆڤی كاڵ فام به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه, زمانی له پێش عه‌قڵیه‌وه‌یه و, ویستی هه‌رشتێك بكات, ژیرییه‌كه‌ی هیچ سوود و كاریگه‌ریی نابێت و بێ پرس و ڕای ئه‌و چی بوێت به ئه‌نجامێكی خراپی ده‌گه‌یه‌نێت.. ئه‌و كاته‌یش پشكی گه‌وره‌ی له خه‌فه‌ت و په‌شیمانی و ئازاری ده‌روونی به‌رده‌كه‌وێت.. به‌ڵام تازه چ سوودێكی ده‌بێت و فوو لێ كردن چ به‌ها و ئه‌رزشێكی بۆ ده‌مێنێته‌وه؟! كه‌واته له كۆتاییدا ده‌گه‌ینه ئه‌م ئه‌نجامانه: 1- هه‌ركارێك ویستمان ئه‌نجامی بده‌ین، پێویستمان به پرس و ڕاوێژی عه‌قڵه، ده‌نا په‌شیمانیی به‌دوادا دێت. 2- په‌شیمانی هیچ دادێكی مرۆڤ نادات. 3- بۆ دروستی و ته‌ندروستیی كاره‌كانمان ڕۆژانه جارێك یان چه‌ند جارێك پێویستمان به لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌ی نه‌فس ده‌بێت. 4- هه‌ركارێك ده‌رگایه‌كی خراپی به ڕووی كارێكی گه‌وره‌تر و نه‌شیاودا واڵا ده‌كرد, ئه‌وا پێویسته له سه‌ره‌تاوه ئه‌و ڕێگا و ده‌رگایانه دابخرێت و ڕێگه به هیچ كه‌سیش نه‌درێت بیكاته‌وه یاخود هه‌وڵی كردنه‌وه‌یان بدات. 5- پێویسته فامیده و ژیر و تێگه‌یشتوو پێگه‌یشتووی پێشكه‌وتوو بێت, نه‌ك كاڵ فام و فام كاڵ و نه‌به‌كام و دواكه‌وتوو بێت.. 6- خۆ له هاوه‌ڵی خراپ بپارێزرێت ئاگاداری خۆت به.. شێخی سه‌عدی چه‌ند جوان ده‌ڵێت: ((هاوه‌ڵی خراپ له مار خراپتره.. چونكه مار هه‌ر سه‌ری ده‌خوات، به‌ڵام هاوه‌ڵی خراپ سه‌ر و دینیشی ده‌خوات))!! 7- متمانه‌ی ته‌واوت به‌كه‌س نه‌بێت و هه‌میشه ئاگا له‌خۆ بێت و عه‌قڵ ته‌سلیمی هیچ كه‌سێك نه‌كرێت و، هه‌ر شتێك بینرا یان بیسترا، دیسان ده‌ڵێین پێویست به پرسی عه‌قڵه و ئه‌وه‌ی چاك و گونجاو بوو، وه‌ربگیرێت و ئه‌وه‌یشی خراپ و نابه‌جێ بوو، ئه‌وا زۆر بوێرانه ڕه‌ت بكرێته‌وه و، نه‌هێڵرێت سۆز و خۆشه‌ویستی فه‌رمانڕه‌وا بێت.. 8- پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت و باش دابنرێت و نه‌بین به به‌رنامه بۆ كه‌سی تر و، چۆن بیانه‌وێت ئاوا بهكاربهێنرێین.. 9- ئامانج و مه‌به‌ست له هه‌موو كارێك و سه‌رجه‌م چه‌مك و لایه‌نه‌كانی ژیاندا هه‌بێت.. چونكه بێ ئامانجی له ژیاندا وه‌ك یاریكردنی بێ گۆڵ وایه له یاریگایهكداو چه‌ند ئه‌و یاریزانه خۆی ماندوو بكات، بێ ئه‌نجام ده‌بێت و هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نابێت.. پێش ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی په‌شیمانی بگهزی -له‌دنیا و قیامه‌تدا- ئومێده‌كه‌م ئه‌م چه‌ند په‌یڤ و خاڵه به هه‌ند وهربگرینوههمیشه له‌یادو به‌رچاومان بێت.. خۆ ئه‌مانه‌یش دوای چه‌ندین بینین و بیستن‌و په‌یوه‌ندیی ئه‌و كه‌سانه‌وه نووسراوه كه كاڵه‌كیان به ئه‌ژنۆ شكاندووه.. |