دكتۆر حه‌سه‌ن موفتی مامۆستای ئایینی‌و سه‌رۆكی به‌شی شه‌ریعه له كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان، كتێبێكی تایبه‌ت به خۆپیشاندانی بڵاوكرده‌وه، یه‌كێتی زانایانیش وه‌ك باوه‌ربوون به فرهراییو دروستكردنی فه‌زایه‌كی زانستی نامیلكه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ته‌علیقێكی لێ بدات‌و، راشیگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك رای پێچه‌وانه‌ی هه‌یه ئه‌وان له پێناوی گه‌ییشتن به راسته‌قینه‌یه‌كی زانستی چاپ‌و بڵاوی بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوو مامۆستای ئایینی له شاری سلێمانی به یه‌كێتی زانایانیان راگه‌یاند ئه‌وان وه‌ڵامی ئه‌و نامیله‌كه‌یه ده‌ده‌نه‌وه‌و، یه‌كێتی زانایانیش ئاماده‌یی خۆی ده‌ربری بۆ چاپكردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی، به‌ڵام دوور بێت له تانه‌ی شهخسیو ته‌شهیركردن.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه رۆژنامه‌ی هاوڵاتی راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو له‌و راپۆرته هه‌ندێك شتی تێدا بوو، كه له هه‌قیقه‌ت دوور بوو، كاتێك نووسیبوویان دكتۆر حه‌سه‌ن مه‌لا نییه‌و، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایانیش نییه.
كه‌چی دكتۆر حه‌سه‌ن هه‌ر له دوای كۆنگره‌ی دووه‌مه‌وه له ساڵی 1992 به‌بێ پچران ئه‌ندامێكی كارای یه‌كێتی زانایانه، هه‌روه‌ها له رووی مه‌لایه‌تیشه‌وه زانایه‌كی دیار‌و به توانایه‌و، خاوه‌نی چه‌ندین كتێب‌و نووسراوی شه‌رعییه، كه شێوازێكی عیلمی جوان له نووسینه‌كانی ره‌چاو ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ش دكتۆر حه‌سه‌ن له لێدوانێكی بۆ سایتی (زانایان) ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و براده‌رانه‌ی قسه‌یان كردووه، من هه‌رچی تانه‌ی شه‌خسیم له كه‌س نه‌داوه، نه‌ده‌بوو ئه‌وانیش په‌نا بۆ شێوازه ببهنو، قسه له‌سه‌ر من بكه‌ن، به‌ڵكو له بری ئه‌وه چاوه‌رێم ده‌كرد، به شێوازێكی عیلمیانه قسه له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی نامیلكه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام به‌و كاره يان هه‌رچی لایه‌نی زانستی‌و عیلمی هه‌یه نرخی خۆی له ده‌ست ده‌دات.
|